ئێران بە لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نیگەرانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی ئەنالینا بیربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەداتەوە، كە دوێنێ‌ لە بەغدا گوتبووی ئێران هۆكاری ناسەقامگیرییە لە عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی ئاداری 2023 ناسر كەنعانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی وەڵامی لێدوانەكانی ئەنالینا بیربۆكی دایەوە. ناسر كەنعانی دەڵێ‌، "پێشبینی دەكرا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لێبوردن لە گەلی ئێران و عێراق بكات لەسەر ئەو هەڵوێستە شەرمەزارییانە كە پێشتر ئەم وڵاتە كردبووی، نەوەك هەوڵ بدات تۆمەتی بێ بنەما بداتە پاڵ ئێران".

ناسر كەنعانی پێیوایە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ شاردانەوەی راستییەكانی رابردوو ئەو كارەی كردووە، چونكە وەك ئەو دەڵێ‌، "ئەڵمانیا لە دژی ئێران پاڵپشتی سەدام حوسێنی كردووە و چەكی كیمیایی پێداوە".

دوێنێ‌ ئەنالینا بیربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش كە لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن ئەنجامی دا باسی لەوە كرد كە هێرشە مووشەكییەكانی ئێران تەنیا گوزارشت لە ستەمكاری ئێران بەرانبەر بە گەلەكەی ناكەن، بەڵكو سەرەرای ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئێران ژیانی خەڵك دەخاتە مەترسییەوە و ئەمەیش بە لایەن ئەڵمانییەوە كارێكی قبووڵكراو نییە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین