سوودانی دوو هەفتە دەرفەت بە هێزە ئەمنییەكانی دیالە دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دوو هەفتە دەرفەت بە هێزە ئەمنییەكانی دیالە دەدات بۆ سەپاندنی یاسا لە شارەكەدا و دووپاتیشی دەكاتەوە كە هێزی زیاتر رەوانەی دیالە دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی ئاداری 2023 محەمەد شیاع سوودانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی سەربازی و حكومی سەردانی پارێزگای دیالەی كرد. نووسینگەی سوودانی لە راگەیێندراوێكدا باسی لەوە كردووە، "لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی ئەو پێشێلكاریە ئەمنیانە كراوە كە لە چەند ناوچەیەكی دیالە دووبارە دەبنەوە، سوودانی دوو هەفتە دەرفەتی بە هێزە ئەمنییەكان داوە بۆ ئەوەی یاسا لە شارەكە بسەپێنن و بڕیاڕیشی داوە هێزی زیاتر رەوانەی شارەكە بكات". 

سوودانی لە كۆبوونەوەیەكدا گوتویەتی، "بۆ پاراستنی ئاسایش و رزگاركردنی یاسا حكومەت هێڵی سووری نییە".

پارێزگای دیالە بە بەردەوامی پێشێلكاریی ئەمنی تێدا روودەدات، جا لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە یاخود لەلایەن میلیشیاكانی شیعەوە ئەنجام دەدرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین