توركیا ده‌توانێ ئابوری هه‌رێمی كوردستان ببوژێنێته‌وه شیکاری ئابوری

په‌رله‌مانتارێک:

تایبه‌ت: نوچه‌نێت

‌په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یارمه‌تیدانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی ئیجابی یه.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8-1-2017، بینالی یه‌ڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیری توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌شیك له‌ قسه‌كانیدا رایگه‌یاند، توركیا بڕیاری داوه‌ هاوكاری هه‌ریم بكات، بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌و قه‌یرانه‌ سه‌خته‌ ئابوریه‌ی، كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، هه‌ر ئه‌م مانگه‌ كۆنفرانسی ئابوری هاوبه‌شی هه‌ریمی كوردستان و توركیا، له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كرێت.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندام‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی زه‌رد، سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری هه‌ریم رایگه‌یاند: توركیا وڵاتێكی ئابوری گه‌وره‌یه‌ و ده‌توانی به‌ زۆر رێگا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات، بۆ تیپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و ئابوری هه‌رێم.

فه‌رهان جه‌وهه‌ر روونیده‌كاته‌وه‌، توركیا بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانی قه‌رزی زیاتر بداته‌ هه‌رێم. هه‌روه‌ها ده‌توانێ هاوكاری كۆمپانیا توركییه‌كان بكات، كه ‌له‌ هه‌رێم وه‌به‌رهێنانیان كردووه‌ و ئیستا پڕۆژه‌كانیان راگیراوه‌ به‌ هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێیوایە، كه‌ توركیا ده‌توانی ده‌روازه‌ی سنوری زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروستبكات، وه‌ك ده‌روا‌زه‌ سنورییه‌ نوێیه‌كه‌ی مێرگه‌سۆر، كه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌ردولا گه‌شه‌ ده‌كات و هه‌روه‌ها هه‌لی كاری زۆریش بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت. 

فه‌رحان جه‌وهه‌ر ده‌شڵێت، ئومیدمان هه‌یه‌ توركیا به‌ڵێنه‌كانی بباته‌سه‌ر، چونكه‌ له‌ رابردووشدا به‌ پێدانی قه‌رز هاوكاری هه‌رێمی كردووه‌ و جددی بووه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین