کتێبی کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

دیمەن عەبدوڵڵا نووسەر، لە لێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی کتێبی شێوازەکانی گێڕانەوەی رۆمانی داگیرکردنی تاریکی بە نوچەنێتی راگەیاند، "ئەم کتێبە باس لە پەیوەندی گێڕانەوە رەگەزە هونەرییەکانەوە دەکات، وەک (رووداو کارەکتەر، کات، شوێن، زمان) کە لێهاتووی نووسەر بەختیار عەلی دەردەخات و چۆنییەتی داڕشتن و راستییەکانی ژیانی کورد لە رۆژئاوای کوردستاندا."

دیمەن عەبدوڵڵا نووسەر، تایبەت لەبارەى کتێبى(شێوازەکانی گێڕانەوەی رۆمانی داگیرکردنی تاریکی) بۆ نوچەنێت دەڵێت، "نیشانی کتێبەکە، کە بریتییە لە شێوازەکانی گێڕانەوەی رۆمانی داگیرکردنی تاریکی بەختیار عەلی، لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە بدەم، کە دەگەڕێتەوە بۆ بێهێزی و بە توانای رۆمانی داگیرکردنی تاریکی بەختیار عەلی، کە تێیدا بەرگریکردنە لەمانەوەی زمانی کورد و نەتەوەی کورد، کە هەمیشە لەلایەن داگیرکەرانەوە هەوڵدراوە بۆ لە ناو بردن و بنبڕکردنی و کپ کردنی زمانی کوردی، بە پێویستم زانیوە بیخەمە بەر دیدی خوێنەران."

نووسەر باس لە ناوەڕۆکی کتێبەکە دەکات و دەشڵێت، "ناوەڕۆکی کتێبەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم تیۆرییە، بەشی دووەم تیۆریو پڕاکتیکییە، بەشی سێیەمیش تیۆری و پڕاکتیکییە، کە کتێبێکی لێکۆڵینەوە و ئەدەبییە لەبارەی شێوازە جۆراوجۆرەکانی گێڕانەوە، لە نێو رۆمانەکەدا، هەموو ئەو شێوازانە دەخاتە روو کە رۆمانووس لەناو کتێبەکدا بەکاری هێناوە، کە ئیستاتیکاو چێژێکی تایبەتی بە رۆمانەکە بەخشێوە، بەجۆرێک کە خوێنەر دەستی کرد بە خوێندنەوەی رۆمانەکە ناتوانێت دەستبەرداری بێت، هەروەها باس لە پەیوەندی گێڕانەوە رەگەزە هونەرییەکانەوە دەکات، وەک (رووداو کارەکتەر، کات، شوێن، زمان) کە لێهاتووی نووسەر بەختیار عەلی دەردەخات و چۆنییەتی داڕشتن و راستییەکانی ژیانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان."

سەبارەت بە گرنگی کتێبەکە دیمەن عەبدوڵڵا دەڵێت، "ئەم کتێبە زیاتر بۆ بەرجەستە کردنی شێوازەکانی گێڕانەوەیە، کە لەنێو رۆمانی داگیرکردنی تاریکیدا هەیە، چونکە پێکهینانی رۆمان بەم قەبارە زۆرییە کە هەیەتی تەنیا بە شێوازێک پێک نایەت، یاخود دوو شێواز، ئەگەر پێکیش بێت خوێنەر وەڕس و بێتاقەت دەکات، یان لە نیوەی رۆمانەکەدا خوێنەر دەستبەرداری کتێبەکە بێت، هەروەها هەندێک لەو پەرەگرافە گرنگانەمان وەرگرتووە کە لە نێو کتێبەکەدا بوونیان هەیە، بەشێوەیەکی شیکردنەوە پرکتیزەمان بۆ کردووە، کە باس لە گرنگی زمانی کوردی دەکەن بۆ زیاتر خستنە بەر دیدی خوێنەران."

دەربارەی جیاوازی ناوەڕۆکى کتێبەکە نووسەر ئاماژەى بەوەکرد، "هەموو ئەو کتێبانەی کەلەم بارەیەوەی رۆمانی داگیرکارییەوە نووسراون، تەنیا خوێندنەوەیەک بووە بۆ رۆمانی داگیرکردنی تاریکی، یاخود باسی زمانەکە بووە، یان لەڕووی دەروونی و شیکارییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، بەڵام ئەم کتێبە رێبازێکی رەخنەیی وەسفی و شیکاریی، کە ئەم شیوازە پێویستی بە بەشی تیۆری و پڕاکتیکەکردن هەیە، هەروەها هەموو ئەو جۆرە شێوازەنەی کە پەیوەندی بە گێڕانەوە هەیە خراونەتەڕوو، بەڵام نووسەرانی تر کە لێکۆڵینەوەیان کردووە لەبارەی گێڕانەوە نەبووە یاخود بەردیدەم نەکەوتووە لەنێو رۆمانی داگیرکردنی تاریکیدا بێت، گشت شێوازەکانی گێڕانەوە، لە کاتێکدا گێڕانەوە بە بڕبڕەی پشتی رۆمان دادەنرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین