ئێران: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ داخراویى ده‌مێنێته‌وه‌ ئێران

نوچه‌نێت

حسێن قاسمی، بەڕێوەبەری کاروباری سنوورەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران وتی سنوورەکانی ئێران و عێراق لانیکەم تا ناوەڕاستی یەکەمین مانگی بەهار بە ڕووی گەشتیاراندا داخران.

بە پێی هەواڵێکی "ئێران ئەنترنەشناڵ"، قاسمی ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٨ی ئادار ڕایگەیاند کە هۆکاری ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقدا و وتی: "گەشتیار و زیارەتکەران تەنانەت بە په‌ساپۆرتیش ناتوانن لە سنوورەکان بپەڕنەوە".

هەروەها وتی: "ئەو کەسانەی بۆ کاروباری بەڵێندەریی و ئەندازیاری بیانەوێ بۆ عێراق سەفەر بکەن، دوای پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەکانیان ڕێگایان پێ دەدرێ بۆ عێراق سەفەر بکەن".

بە وتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، سەرەڕای ئەوە هەندێ کەس لە ڕێگای "کاروانە نایاساییەکان" و "بە بێ لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆیان گەیاندووەتە سنوورەکانی عێراق بۆ ئەوەی بتوانن" بچنە ناو ئەو وڵاتە.

قاسمی لە درێژەدا وتی: " ئەوە لە حاڵێکدایە کە کاروانەکانی ڕێکخراوی حەج و سەردانیکردن سەرەڕای ئامادەکاریی تەواو و جێبەجێکردنی ڕێنوێنییەکانی تەندروستی، بەڵام بە هۆی ناڕازی بوونی لێژنەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا، لە ١٣ مانگی ڕابردوودا هیچ کاروانێکیان ڕەوانە نەکردووە". 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین