پەرلەمانی سویسرا لەبارەی سزادانی ئێران بڕیار دەدات ئێران

نوچەنێت

زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی سویسرا سەرەڕای دژایەتی حکومەتی ئەم وڵاتە، خوازیاری جێبەجێکردنی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر حکومەتی ئێرانن. لە کاتێکدا تا ئێستا حکومەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە.

رۆژی پێنجشەممە ٩ی مارس، لە پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا دەنگدان بەڕێوەچووە و ١٠٥ نوێنەر بە پڕۆژەیاسایەک بۆ پشتیوانی لە گەلی ئێران دەنگیان دا و ٦٥ نوێنەریش دەنگی نەخێریان دا.

بەپێی ئەم بڕیارەی پەرلەمان، حکومەتی سویسرا ناچارە تەواوی سزاکانی سەر یەکێتی ئەوروپا لەبەرانبەر دامودەزگا و دەسەڵاتدارانی ئێران جێبەجێ بکات، کە بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا سەپێنراوە. هەروەها دەبێت، حکومەتی سویسرا رێوشوێنی گونجاو بگرێتە بەر بۆ پشتیوانی لە کۆمەڵگای مەدەنی ئێران لە خەباتی مافەکانی ژنان و مافی مرۆڤ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی سویسرا دژی جێبەجێکردنی گەمارۆکانی ئەوروپایە بۆ سەر تاران، ئەمەش بابەتێکە کە میدیاکانی ئەو وڵاتە چەندین جار باسیان کردووە.

ئەنجومەنی نیشتمانیی سویسرا، دە رۆژ پێش ئێستا لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئەم قۆناغەی چالاکییەکانیدا، بەیاننامەی پشتیوانی لە دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، بە ١٠٧ دەنگ لە بەرامبەر ٧١ دەنگ پەسەند کرد.

دژایەتی حکومەتی سویسرا بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا، تەنیا دوای چەند رۆژێک لە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە مەزارگەی شاری قوم بووە؛ هەروەها لە کاتی پۆشینی پاڵاپۆشێکی رەشدا، رەخنەی بەربڵاوی ئێرانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە.

لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی سویسرا، بەبێ وەڵامدانەوەی تۆمەتی "شەرعیەتدان" بە هەڵسوکەوتی حکومەت بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە ئێران، رایگەیاند: کە ئەو ژنە باڵیۆزە سەردانی شوێنێکی ئایینی کردووە لە قوم و بەو هۆیەشەوە رەچاوی "پرۆتۆکۆڵی پۆشینی جل و بەرگی لە شوێنێکی وادا کردووە".

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین