فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان گوندێكی چەمچەماڵ بۆردومان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان گوندی چەمی سەیدانی سەربە قەزای چەمچەماڵ بۆردومان دەكات، كەسێك دەكوژێت و دووانی تریش بریندار دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10ی ئاداری 2023 فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان سنووری گوندی چەمی سەیدان لە قەرەهەنجیری سەربە چەمچەماڵ بۆردومان دەكات و بەو هۆیەشەوە كەسێك دەكوژرێت و دووانی تریش بریندارن.

ماڵپەڕی كەناڵی رووداو نووسیویەتی، تا ئێستا ناسنامەی قوربانییەكان ئاشكرا نەكراون. بەرپرسێكی چەمچەماڵ گوتوویەتی، "هێرشەكە كاتژمێر پێنج و 30 خوولەكی ئێوارە بوو".ماڵپەری شەفەق نیوز دەڵێ‌، فڕۆكەكە توركی بووە و بارەگایەكی پارتی كرێكارانی كوردستانی بۆردومان كردووە.

تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر رووداوەكە نییە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین