ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو: ئاساييه كليچدارئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په كۆببێته‌وه
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى ئاينده لە ديدارێكى تەلەفیزیۆنی تيشكی خستۆتە سەر چەند پرسێكى پەيوەست بە هەڵبژاردنەكان و دياريكردنى دوو جێگر بۆ رەجەب تەيب ئەرۆدغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و سه‌ردانيكردنى كه‌مال كليچدارئۆغڵو كانديدى شەش پارتەكە بۆ سه‌رۆكايه‌تى توركيا بۆ لاى هه‌ده‌په.
سەرۆكی پارتی ئایندە رايگه‌ياند، پێويسته كانديدى سه‌رۆكايه‌تيمان له هه‌موو لايه‌كه‌وه بگاته خه‌ڵك، بۆيە ئاساييه كليچدارئۆغڵو سه‌ردانى هه‌ده‌پەش بكات، ئه‌گه‌ر بێينه سه‌ر ئى پارتيش ئه‌وانه‌ى ناتوان وه‌ڵامى كوشتنى ئايدياليست بده‌نه‌وه ناتوانن قسه به ئى پارتىيش بڵێن.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌كانى سه‌ردانى كليچدار ئۆغڵو بۆ لاى هه‌ده‌په گوتى، ئه‌و پارتانه‌ى له‌سه‌ر مێزى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆنن ناتوان له كانديدى سه‌رۆكايه‌تى بۆ سه‌ردانى كردنى پارته‌كانى تر يان سه‌ردانيينه‌كردنى بگرن، پێويسته كانديدى سه‌رۆكايه‌تيمان له هه‌موو لايه‌كه‌وه بگاته خه‌ڵك.
له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى سويد و فينله‌ندا و توركيا به سه‌رپه‌رشتى ناتۆ له‌برۆكسل، ليوا گۆكسل كاهيا كە يه‌كێك بوو له شاندى توركيا پياڵە به‌تاڵه‌كانى چاى له‌سه‌ر مێزى كۆبوونه‌وه‌كه كۆده‌كرده‌وه داودئۆغلۆ گوتى، سه‌يربكه‌ن ئه‌و وێنه‌يه‌ى دوێنێ بينم به‌راستى كه ده‌ڵێن دڵم ژانى كرد، به‌ڵێ ئێمه له‌سه‌ر شانمانه شكۆى هێزى سه‌ربازيمان بپارێزين.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداربوان و نوێنه‌رانى ناتۆ چا ده‌خۆنه‌وه و پاشايه‌ك به‌يه‌ك پۆشيه‌وه ئه‌م كاره ناكات، ئەوەى له ڤيديۆكه‌دا بينى گوتم چۆن ده‌بێت، به‌ڵێ له رابردوودا هێزى سه‌ربازيمان كارى سه‌رپه‌ريشتيكردنيان نه‌بوون به‌ڵام هه‌رگيز ناتوانێت ناوبانگى خۆى له‌كه‌دار بكات، له‌وێدا بيرۆكراته‌كان دانيشتوونه نابێت پاشايه‌كى سه‌ر مێز هه‌ستێت پياڵەى به‌تاڵى چاى سه‌ر مێزه‌كه كۆبكاته‌وه، چۆن ده‌كرێت فه‌رمانده‌يه‌كى پله باڵاى هێزى سه‌ربازى توركيا رۆڵى ئه‌منى ده‌گێرى ئه‌م كاره بكه‌ى چۆن ئه‌مه ڕووده‌دات.
سه‌باره‌ت به وەرگرتنی پۆستی وەزیری دارایی بيرات بەيراك وه‌زيرى پێشووى دارايى و زاواى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ئۆغلۆ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، راسته‌وخۆ به ئه‌ردۆغانم گوت بەيراك مه‌هێننه نێو سياسه‌ت زيان به‌خودى خۆت ده‌گه‌يه‌نێت.
ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ربكه‌وێت پێشنياركراوه هاكان فيدان، سەرۆكى ميت و ئيبراهيم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا بكرێنه جێگرى سه‌رۆك كۆمار.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ستايشى هه‌ردووكيانى كردوو به قوتابى خۆى ناوى بردن و گوتى، له‌داهاتوودا ئه‌م دووانه رێگەمان له يه‌كترى جيابۆوه‌وه، له‌پاش ئه‌وه‌ى ئه‌م دووانه‌يه رێگاى خۆيان گرتەبەر، ئه‌م كاره‌ش شتێكى ئاساييه، من شايه‌تى ده‌ده‌م هاكان فيدان له‌و كاته‌ى كه وڵات له سه‌خترين بارودۆخدا بووه ئه‌و ئه‌ركه‌كانى خۆى به باش‌ترين شێوه به‌رێوه بردووه.
سەرچاوە: ماڵپه‌رى (t24)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment