ئەمریکا: ئێران درۆیەکی زاڵمانە دەکات ئێران

نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بە درۆیەکی زاڵمانە ناوبرد و دەڵێت "هەوڵەکانمان بۆ ئازادکردنی هاوڵاتیانمان بەردەوام دەبێت".

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، رۆژی یەکشەممە ١٢ی مارس، رایگەیاند: "هێشتا لە گفتوگۆکاندا پەیامەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن بۆ هەڵگرتنی سزاکان، هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر پرسی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان گەیشتینە رێککەوتن و ئەگەر هەموو شتێک لە لایەن ئەمریکاوە بە باشی بەڕێوەبچێت، ئەوە لە رۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت". 

لە بەرانبەردا هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی ئەم لێدوانانە و دواخستنی ئازادکردنی زیندانیانی ئەمریکی بۆ شێوازی مامەڵەی واشنتۆن، رایگەیاند "لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران سەبارەت بە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان درۆیەکی تری زاڵمانەیە، کە تەنها دەبێتە هۆی ئازاری زیاتری خێزانەکانیان".

ئێمە بەردەوام کار بۆ ئازاد کردنی ئەو سێ ئەمریکییە دەکەین، کە بە ناڕەوا لە ئێران دەستبەسەر کراون، ئێمەش هەوڵەکانمان تا ئەو کاتەی ئەوان لەگەڵ خێزانەکانیان شاد دەبنەوە، بەردەوام دەبێت.

هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، لە بەیاننامەیەکی جیادا لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بە "درۆ" ناوبرد و رایگەیاند «بەداخەوە بەرپرسانی ئێران لە دروستکردنی دەنگۆ ناوەستن و بانگەشەی دڕندانەی ئەم دواییەیان تەنیا دەبێتە هۆی ئازاری زیاتر بۆ بنەماڵەی سیامەک نەمازی، عیماد شەرقی و موراد تەهباز.

ئەم سێ هاوڵاتییە ئێرانی-ئەمریکییە، لە ئێستادا بە تۆمەتی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدان.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین