دەزگای دادوەری ئێران حوکمی لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی سویدی دا دەسەپێنێ ئێران

نوچەنێت

دەزگای دادوەری ئێران هاوڵاتییەک کە رەگەزنامەی سویدی-شی هەیە، بە تۆمەتی پێکهێنانی تاقمی تیرۆریستی «حرکت النضال» و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژی کۆماری ئیسلامی، حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند. 

ئاژانسی هەواڵی میزان، رۆژی یەکشەممە ١٢ی مارس، بەبێ خستنەڕووی بەرواری سزای سەرەتایی لەسێدارەدان کە لەلایەن دادگاوە بۆ «حەبیب فەرەجوڵڵا چەعب» ناسراو بە حەبیب ئەسیود، هاوڵاتییەکی ئێرانی-سویدی دەرچووە رایگەیاند "لە ئەنجامی ئەم بۆچوونەی دادگای (باڵا)، سزای لەسێدارەدانی ئەسیود پشتڕاستکراوەتەوە، کۆتایی و یەکلاکەرەوە".

بەپێی لێدوانەکانی ئیمان ئەفشاری، دادوەری دادگا، "بە پشتبەستن بە تۆمەتی دەرچوو، بەڵگە و وێنە و بەڵگەنامەکانی دۆسیەکە کە لەلایەن تۆمەتبار و پارێزەرەکانیەوە بینراوە، هەروەها لێدوانی تۆمەتبار لەبەردەم لێکۆڵەر و لە میانەی دانیشتنەکانی دۆسیەکە لە دادگا، تۆمەتی تۆمەتبار بە «افساد فی الارض» و پێکهێنانی تاقمی تیرۆریستی «حرکت النضال» و سەرکردایەتییەکەی و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

گروپی «حرکت النضال» ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی سەرۆکەکەیان رەتکردەوە و ئەو تۆمەتەی کە لە دژی حەبیب ئەسیود دەرچووە بە نادروستی دەزانن.

هەواڵی پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی حەبیب ئەسیود دوای چەند رۆژێک لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرکردنی حوکمی سەرەتایی لەسێدارەدان بۆ شەش ئەندامی گروپی «حرکت النضال» راگەیەندرا، کە تۆمەتبارن بەوەی دەستیان هەبووە لە کردەوەی چەکداری لە پارێزگای خوزستان.

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی، بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ئەو کەسانە لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ لە چەندین ئۆپەراسیۆنی جیادا دوو ئەندامی بەسیج و سەربازێک و ئەندامێکی هێزی پۆلیسیان کوشتووە.

حەبیب ئەسیود، هاوڵاتییەکی ئێرانی-سویدی، لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٢٠٢٠، لە کاتی سەفەرێکیدا بۆ ئەستەنبوڵ، دوای چەند کاتژمێرێک لە چوونە ناو تورکیا، لەلایەن باندێکی قاچاخچی نێودەوڵەتییەوە رفێندرا و لە رێگەی سنووری وشکانییەوە رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران کرا.

لە پێوەندی لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا، داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ بەیاننامەیەکی لە دژی دوانزە تۆمەتباری رفاندنی حەبیب ئەسیۆد لە تورکیا بڵاوکردەوە. هەموو ئەو تۆمەتبارانە پەیوەندییان بە باندی زیندشتییەوە هەبووە.

سەرچاوە: RFI 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین