ئێران و رووسیا و چین مانۆرێكی سەربازی لە نزیك هورمز ئەنجام دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیارە ئێران و رووسیا و چین مانۆرێكی سەربازی بە ناوی"پشتێنەی ئاسایشی دەریایی" لە نزیك گەرووی هورمز ئەنجام بدەن، ئەو گەرووەیش بە شادەماری گواستنەوەی بازرگانی دنیا دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، ئێران و رووسیا و چین دەستیان كردووە بە مانۆرێكی سەربازی لە باكووری زەریای هيندی و بڕیارە پێنج رۆژ بخایەنێ‌. میهر ڤیدیۆیەكی پڕوپاگەندەی بۆ مانۆرەكە بڵاوكردووەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە سوپای ئێران و پاسداران و هێزی دەریایی رووسی و چینی بەشداری مانۆرەكە دەكەن.

میدیا جیهانییەكان دەڵێن ئەو شوێنەی مانۆری تێدا دەكرێت نزیكە لە گەرووی هورمز كە بە گرنگترین رێڕەوی دەریایی دادەنرێت بۆ بازرگانی جیهانی و ئەو مانۆرەیش لە كاتێكدا دێت كە پێشهاتی گرنگی نێودەوڵەتی لە ئارادایە لەوانە جەنگی ئۆكرانیا و رووسیا، توندبوونی ركابەری چین و ئەمریكا ، توندبوونی فشارەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران.

گەرووی هورمز كە دەكەوێتە نێوان كەنداوی عەرەبی و كەنداوی عومان بە گرنگترین رێڕەوی دەریایی دادەنرێت و پێشتر ئێران لە كاتی ململانێیەكانی لەگەڵ ئەمریكا چەندان جار هەڕەشەی گرتنی هورمزی كردووە. ئەمریكایش لە دوای 2018 وە هەوڵی داوە هاوپەیمانییەكی دەریایی دروست بكات بۆ پاراستنی ئاوی كەنداو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین