کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق دواخرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بۆ پەسندکردنى پڕۆژە یاساى بودجەى (2021)ى عێراق، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر (3:00)ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بۆ دواخرا بۆ کاتژمێر (7:00)ى ئێوارە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، لەوانەیە هەر ئەنجام نەدرێت.

محەممەد ئەمین فارس پەرلەمانتاری عێراق، بە روودواى ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ یەکشەممە دواخراوە، بەو دووریشى نازانێت دوابخرێت بۆ ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو.

ئەو ئەندام پەرلەمانەى عێراق هۆکارى دواخستنى کۆبوونەوەکەى پەرلەمانى عێراق بۆ پەسندکردنى بودجەى (2021) بۆ ئەوە گەڕاندەوە، هەموو لایەنەکان داواى پشکى زیاتر دەکەن لە بودجەى عێراق، ئەگەرنا هیچ کێشەیەک لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى عێراق نییە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق، کە ئەمڕۆ بڵاوى کردەوە، کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى لە کاتژمێر (3:00) دواخرا بۆ کاتژمێر (7:00) ئێوارە. بەپێى چەند سەرچاوەیەک هێشتا پشکى لایەنەکان لەسەر بودجەى عێراق و دابەزاندنى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار کێشەى لەسەرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین