کتێبی کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

وەرگێڕى کتێبی (مەکتووب بۆ ئەتاتورک) ڕایدەگەیێنێت، "دووساڵە خەریکی وەرگێڕانی ئەم کتێبەم، بە زمانێکی زۆر قورس نووسراوە، کە بەزمانێکی ئەدەبی باڵا کتێبەکەی نووسیوە."

محەمەد عزەدین وەرگێڕ، لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت، سەبارەت بە وەرگێڕانى کتێبی (مەکتووب بۆ ئەتاتورک) دەڵێت، "کتێبی مەکتووب بۆ ئەتاتورک جەلادەت عالی بەدرخان نووسیویەتی، لە تورکی عوسمانییەوە وەرمگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی، ئەوە یەکەم کتێبی جەلالەدین عالییە کە وەردەگێڕدرابێتە سەر زمانی کوردی."

نووسەر باس لە زەحمەتى کارى وەڕگێرانى ئەو بەرهەمە دەکات و دەڵێت، "من دووساڵە خەریکی وەرگێڕانی ئەم کتێبەم، زمانێکی زۆر قورسە، چونکە جەلادەت عالی بەدرخان بەزمانێکی ئەدەبی باڵا دەنووسێت، خوێندکاری حاجی قادری کۆیی بووە و کتێبەکەش بە زمانی عوسمانی نووسراوە کە زمانێکی قورس و کۆنە، من بەشێوەیەکی کلاسیک وەرم گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، چونکە ئەو دەقە ناچاری ئەوەی دەکردین بەو شێوە وەری بگێڕین."

ئەو نووسەر ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەم کتێبە کە لە (26000) هەزار وشە پێکهاتووە، لە باکووری کوردستان لەلایەن دەزگای ئاڤێستا چاپکراوە، لە باشووری کوردستانیش لەلایەن دەزگای فام چاپکراوە و ئێستا لە پێشانگای هەولێری نێو دەوڵەتی کتێبەکە بەردەستە، بەشێوەیەکی گشتی ئەمە کەمێک لەو زانیارییانەی ئەو کتێبە بوو کە بە ئێوەم گوتووە و ئێستا من خاوەنی چوار کتێبی نوێم لە پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین