مووچەی مانگێکی لیوا هاوبەشەکان دەدرێت
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨ی ئادار، لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمان راگەیێندراوێکی بڵاوکردۆتەوە داوە دەکات بەپەلە کێشەی مووچەی لیوا هاوبەشەکان چارەسەر بکرێت، لە راگەیێندراوەکە هاتووە نەناردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان پەیوەندی بە گرفتێکی تەکنیکیەوە هەیە، بۆیە دوو مانگە دواکەوتووە، لیژنەکە باسی ئەوەی نەکردووە کە کێشە تەکنیکیکە چیە.
سەبارەت بەوەی راگەیێندراوەکەی لیژنەی پێشمەرگە گرفتهكهى روون نهكردووهتهوه، سەعید هەرکی پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە كه ئاڵۆزییهك له راگهیێنراوهكه نییه و دەڵێت، "ئەوەی لە بەیاننامەکە هاتووە هەمووی روونە، ئێمە لە رێگای خۆمانەوە بەپێی ئەو میکانزمەی هەمانە رێگاکانمان گرتۆتەبەر، حکومەتمان لێ ئاگادار کردۆتەوە کە میکانزمێکی گونجاو ببینەوە تاکو کێشە تەکنیکەی نێوان هاوپەیمانان و حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت، چارەسەرێك بۆ پێشمەرگەکان بکەن چونکە بەڕاستی وەزعی پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان لە وەزعێکی زۆر خراپدان، رۆژانە چەندەها پەیوەنیمان بۆ دێت بە مەبەستی ئەوەی تاکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و بژێوی ژیانیان زۆر سەخت و ئەستەم بووە".
سەبارەت بەوەی لە رووی کردارەوە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له پهرلهمان چی بۆ ئەو پێشمەرگانە کردووە سەعید هەرکی گوتی، " فشارێکی زۆرمان لە حکومەت کردووە کە میکانیزمێکی گونجاو بدۆزنەوە هەر هیچ نەبێت مووچەی مانگێک بدەنێ تاکو ئەو کێشە تەکنیکیەی نێوان هاوپەیمانان و حکومەتی هەرێم چارەسەر دەبێت".
دواتر ناوی ئەو لایەنانەی ئاشکرا کرد، کە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە پەیوەندی پێوەکردوون بۆ دابینکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان، لەوانە قسەیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوان کردووە و دەشڵێت: " هەرچۆنێك بێت مووچەی مانگێکیان بۆ دابین بکرێت، پێشبینی دەکەین بەم زووانە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت".
ئەو پەرلەمانتارە لە میانەى قسەكانى چەند جارێ دووپاتی لەسەر ئەوە کردەوە ئەوان پێشنیاریان کردووە وەکو هەموو پێشمەرگە و موچەخۆران و فەرمانبەرەکانی تری هەرێمی کوردستان مووچەی پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان پێشبخرێت و مانگانە بگاته دەستیان.
دهقى راگهیێنراوى لیژنهى كاروبارى پێشمهرگه له پهرلهمانى كوردستان:
سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەلایەن ئەمریکاوە، ئەمڕۆ ٢٠٢١/٣/٢٨ لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەکەیە:
دوای نەناردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە پارەکە لەئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆی کێشەیەکەوە لەهەژماری بانکی و گواستنەوە، کاتی دابەشکردنەکەی دواخراوە و زیاتر لەدوو مانگە لیوا هاوبەشەکان مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە ۱٥ی ئەم مانگە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەنووسراوی فەرمی وەک پێشنیاز داوای لەلایەنی پەیوەندیدار کردووە کەتا هاتنی مووچەی ئەمریکییەکان، بەمیکانیزمێکی گونجاو هەوڵبدرێت پارە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین بکرێت تاکو مووچە دابەش بکرێت بەسەر ئەم هێزانە، چونکە دابینکردنی بژێویی ژیانی ئەم هێزانە پەیوەستە بەمووچەوە و بەپێی بەدواداچوونەکان ژیانی زۆربەیان لەڕووی ئابوورییەوە سەخت بووە، بۆیە پێویستە مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی حکومەت مووچەکە وەربگرن. لێرەدا هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەهەوڵەکانی بەردەوامە لەگهڵ لایەنی پەیوەندیدار كه بەپەلە بێنە سەرخەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment