سەردانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و ئاییندەی کوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق
نوچە نێت
ئامادەكردنی: سنوور یاسین
ڕۆژی یەکشەممە (12/کانوونی دووەم/2025) سەرۆک نێچیرڤان، بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد.
بڕیارە لە سەردانەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی جیاوازی عێراق کۆببێتەوە گفتوگۆ بکرێت لەسەر مووچە، هەناردەکردنی نەوت، لەلایەن شیکەرەوە سیاسییەکانەوە بە دوایین دەرفەتی بەغدا دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر.
وەفا محەمەد، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە (11)ی کانوونی دووەم لە کۆبوونەوەیەکی نێوان فڕاکسیۆنە کوردییەکان و نوێنەرانی هەرێم لە بەغدا تاوتوێی بژاردەی کشانەوەی کورد کرا ئەگەر بەغدا پابەند نەبوو بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێمەکەدا. لەوانە تەرخانکردنی بودجە، جێبەجێکردنی ماددەی (140)، دەرکردنی یاسای نەوت و گاز، وەستاندنی هەڵمەتەکانی تەعریب و دابینکردنی هەماهەنگییە سەربازی و تەندروستییەکان.
پەرلەمانتارەکە دەشڵێت، "ئەگەر هەڵوێستی کورد یەکگرتوو بێت، کشانەوە بژاردەیەکی باشترە لە قبووڵکردنی هەر زووڵمێک کە لەلایەن عێراقەوە بەرامبەر بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت. هەنگاوێکی لەو شێوەیە پشتیوانی تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوان دەکرێت سەرکردە و سیاسەتمەدارە باڵاکانی پێکهاتەی شیعە و سوننە کار بۆ چارەسەرکردن لەگەڵ لایەنی کوردیدا دەکەن، چونکە کشانەوەی کورد عێراق ناسەقامگیر دەکات، ئەمەش هەنگاوێکە کە کەس ئارەزووی ناکات. بە بڕوای من ئەگەر بەغدا داواکارییەکانیانی کورد جێبەجێ نەکات، کشانەوە باشترین بژاردە دەبێت".
کێشە چارەسەر نەکراوەکان چین؟
ماوەیەکی زۆرە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کێشەیەکی دووبارە و چارەسەر نەکراوە، ڕۆژانە پرسی گرنگی هاووڵاتیان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بەغداشە، پرسێکە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە ژیانی هاووڵاتییانەوە.
چەندین ساڵە ناکۆکی لەسەر مووچەی هەولێر و بەغدا جێگەی گفتوگۆ بووە و هەموو ساڵێکی نوێ و لەگەڵ پرۆسەی پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵیدا سەرهەڵدەداتەوە بە بەردەوامی. حکومەتی فیدراڵی مەرجی جیا جیا بەسەر هەرێمدا دەسەپێنێت بۆ نموونە، ڕادەستکردنی داهات، ڕێگرتن لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە کە نزیک دەبینەوە لە دوو ساڵ ڕاگیراوە.
لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لە هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لە هەڵوێستی بەغدا گرت و ڕایگەیاند، "مامەڵەکانی بەغدا وەک قەوارەیەکی فیدڕاڵی نەبووە لەگەڵ پێگەی هەرێم، ئێمە گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم ڕەفتارە نادادپەروەرانەیە و قبووڵ ناکرێت، پێویستە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا چاک بکرێتەوە."
لە (8)ی کانوونی دووەمدا، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و دۆزینەوەی چارەسەر لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتکردەوە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و مافە داراییەکان بۆ هەرێم. لە ڕاگەیێندراوێک ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، "سەرەڕای هەوڵەکان، وەزارەتی دارایی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە مانگی کانوونی یەکەمی (2024) دواخستووە، سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مووچەیان وەرگرتووە".
شیکەرەوەیەکی سیاسی بارودۆخەکەی بە هەوڵێک بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان وەسف دەکات و دەڵێت، "نادادپەروەری بەرامبەر بە هاووڵاتییانی هەرێم کراوە، پشکی تەواوی بودجەی هەرێم جێبەجێ نەکراوە، فشاری سیاسی هەیە بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێم و پێشێلکردنی دەستووری عێراق".
شیکەرەوە سیاسییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "کێشەی چارەسەرنەکراوی مووچە، بودجە و هەناردەکردنی نەوت دەخاتە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا. ئاڵەنگارییەکان پێویستیان بە هەنگاو و نیازی کرداری هەیە، نەک تەنها قسەی ئەرێنی، بەتایبەتی کە عێراق بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و داهاتووی ئەم وڵاتە و ناوچەکەش نیگەرانی زۆری هەیە".
سەردانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا
ئەسیر ئەلشەرە، شیکەرەوەی سیاسی سەردانەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ساتێکی گرنگ دادەنێت، بە بڕوای ئەو "هەولێر بەغدا تۆمەتبار دەکات کە بەڵێنەکانی سەبارەت بە مووچە جێبەجێ نەکردووە، هەر ئەگەرێکی لەم جۆرە هۆشداری پێویستە، ڕاگرتن و دواخستنی شایستەی دارایی هاووڵاتییانی هەرێم، بە دڵنیاییەوە دەرەنجامی نەرێنی لێدەکەوێتەوە، بۆیە چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان گرنگە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی".
لە لایەکی ترەوە باقر سەعدی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا گەشبینی خۆی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەکان دەربڕی و دەڵێت، "گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە بەغدا دەتوانێت قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات و کێشەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو چارەسەر بکات".
سەرچاوە: ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment