پەرلەمانی ئێران یاسای نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ژنانی ئازادیخواز پەسند دەکات ئێران

نوچەنێت

شەش مانگ بەسەر دەستپێکی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دوای کوژرانی ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە بەهۆی حیجابەوە؛ رۆژ بە رۆژ ژمارەی ئەو ژنانەی کە لە شوێنە گشتییەکاندا دەردەکەون بەبێ باڵاپۆش و حیجاب زیاتر دەبن. دەسەڵاتیش بەهەموو توانایەوە لەهەڵی جڵەوکردنیەتی بە دانانی یاسای نوێ.

تەنانەت کەسایەتییە ناسراوەکانی هونەری و وەرزشی پەیوەندییان بەم شەپۆلی نافەرمانی مەدەنییەوە کردووە. لە نێویاندا خانمە ئەکتەر مریەم بۆبانی، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بەبێ حیجابی زۆرەملێ بەشداری نمایشێکی تایبەتی فیلمێکدا کردووە.

بیژەن نوباوە وەتەن، ئەندامی کۆمیسیۆنی رۆشنبیری ئەنجومەنی ئیسلامی (پەرلەمان)، پلانێکی حەوت خاڵی سەبارەت بە حیجاب راگەیاند و گوتی: لە میانەی پێداچوونەوە بە راپۆرتی کۆمیسیۆنی رۆشنبیری سەبارەت بە پاکیزەیی و حیجاب، نوێنەران نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە حیجاب پێشێلکاری زۆر لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا سەبارەت بە حیجاب روویداوە.

بە ئاماژەدان بەوەی، کە راپۆرتی کۆمیسیۆنی رۆشنبیری بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆ و «ستادی عفاف و حجاب» و دامودەزگاکانی دیکە ئامادەکراوە، گوتیشی: لەم راپۆرتەدا حەوت ماددەی پێشنیارکراوی هەیە سەبارەت بە مامەڵەی ناڕاستەوخۆ و زیرەکانەی لەگەڵ ژنانی بێ حیجاب، بە شێوەیەک کە "نابێت هیچ رووبەڕووبوونەوەیەکی جەستەیی لە جێبەجێکردنی یاساکەدا رووبدات و لە هەمانکاتدا، پێویستە حیجاب-یش بپارێزرێت، هەروەها ئەوانەی خۆیان لە یاسا دەدزنەوە، سزابدرێن".

ئاماژەی بەوەش داوە کە سەرۆکایەتییەکان (دەزگای دادوەری، جێبەجێکاری/حکومەت، یاسادانان/پەرلەمان) بەتەواوی لەگەڵ ئەو یاسا نوێیە هاوڕان، کە پێشنیار کراون و لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی-ش تاوتوێ کراوە.

ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی رۆشنبیری پەرلەمان لە درێژەدا دەڵێت: بە پێی ئەم پلانە، بۆ ئەو ژنانەی کە لە شوێنە گشتییەکاندا دەردەکەون بەبێ باڵاپۆش و جل و بەرگی پەسەندکراوی حکومەتی ئێران، سەرەتا نامەی کورتی ئاگادارکردنەوە دەنێردرێت و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەیشدا ژنان غەرامە دەکرێن، و دواتر هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێتەکەیان بلۆک دەکرێت.

سەرچاوە: RFI

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین