لەماوەی 75 رۆژدا لە ئێران 138 کەس لەسێدارەدراون ئێران

نوچەنێت

بە پێی ئاماری rێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، کە بنکەکەی لە ئۆسلۆیە دەڵێت، لە ماوەی ٧٥ رۆژدا، ١٣٨ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون. دەشڵێت "ژمارەی لەسێدارەدانەکان لەسەر بنەمای تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لەم وڵاتەدا زۆر زیادی کردووە".

رۆژی پێنجشەممە ١٦ی مارس، رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا ٢٩ زیندانی لە ئێران لە سێدارە دراون.

بەپێی راپۆرتی ئەم رێکخراوە ناحکومییە، لە نێو ئەو ١٣٨ زیندانییەی کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە لە ئێران لەسێدارەدراون، ٨٨ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

مەحموود ئەمیری موقدەم، بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤ، لە پەراوێزی ٦٦ەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ماددە هۆشبەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە رۆژی پێنجشەممە لە ڤیەننا بەڕێوەچوو، ئاماژەی بە "زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی لەسێدارەدانەکان پەیوەست بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان کرد بەهۆی بێکاریگەری یاسا هەموارکراوەکان لەم بارەیەوە کرد".

ئەمیری موقەدەم ئاماژە بەو یاسایە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ئێران پێداچوونەوەی بۆ کراوە، بەڵام دوای پێنج ساڵ لە هەموارکردنەوەی، ئێستا زیاتر لە ٦٣%ی لەسێدارەدانەکان لەسەر بنەمای تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان جێبەجێکراوە.

سەرچاوە: RFI

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین