کەشناسى هەرێم: سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سبەى شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، بە تایبەتى لە ناوچەى باکوورى ڕۆژئاوا.

ئەمڕۆ شەممە (28/ئادار/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، سبەى ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم.

سەبارەت بە کەشوهەواى ڕۆژى یەکشەممە دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوایی نیوەرۆ لە هەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

هاوکات ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، لە ئەنجامی کاریگەری ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان، سبەی یەکشەممە  لە کاتەکانی بەیانییەوە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لەگەڵ ناجێگیریی کەشوھەوای ناوچەکە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین