لە مانگى ڕەمەزان چوار مادەى نوێ لەگەڵ بەشەخۆراکى مانگە دابەشدەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى وەزارەتى بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان ئاشکراى دەکات، بڕیارى زیادکردنى چوار مادە بۆ بەشەخۆراکى هاووڵاتیان لەلایەن وەزارەتى بازرگانى عێراقەوە، هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (18/ئادار/2023) وەزارەتى بازرگانى عێراق بڕیاریدا، بۆ مانگى ڕەمەزان چوار مادە بۆ بەشەخۆراکى هاووڵاتییان زیاد بکرێ، کە بۆ هەر خێزانێک تەبەقێک هێلکە و هەر ئەندامی خێزانێکیش کیلۆیەک ئاردی گەنمە شامی، (500) گرام شەعرییە و یەک کیلۆ ئاردی سفر لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی ئاداردا وەردەگرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، بەهەمان شێوەى پارێزگاکانى دیکەى عێراق، ئەم بەشە خۆراکە هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەکەرچى تاوەکو ئێستا بەشە خۆراکى مانگى ئادار نەگەیشتۆتە هەرێمى کوردستان، بەڵام  ئێستا هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق هاوتا بووەتەوە و پێکەوە بەشەخۆراکی مانگانە وەردەگرن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین