شتاینمایر: ئیرادەی ئازادیخوازی ژنانی ئێرانی شکست ناهێنێ ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا، لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی بزووتنەوەی ئازادی ساڵی ١٨٤٨،  باسی لە پرسەکانی ئەمڕۆ کرد و ستایشی ئازایەتی ژنانی ئێرانی کرد. شتاینمایەر دەشڵێت، ئیرادەی ئازادی، بناغەکانی دیموکراسی بەهێز دەکات.

فرانک واڵتەر شتاینمایر، سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا، لە میانی رێوڕەسمی یادکردنەوەی ١٧٥ ساڵەی بزووتنەوەی ئازادیخواز، کە بە شۆڕشی مانگی مارس ناسراوە، خوازیاری پاراستنی دیموکراسی بەهێزە لە ئەڵمانیا.

ئێوارەی رۆژی هەینی ١٧ی مارس شتاینمایر، لە رێوڕەسمێکدا بەم بۆنەیەوە لە کۆشکی سەرۆکایەتیدا رایگەیاند، ١٨ی مارس، هێمای ئازادی و یەکسانی و مرۆڤایەتی و دڵی دیموکراسی هاوچەرخە.

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا، لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە بزووتنەوە دێموکراسییەکان لە جیهانی ئەمڕۆدا کرد، بە تایبەت بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە ئێران و رۆڵی ژنان لەناو ئەو بزووتنەوەیەدا.

شتاینمایر دەڵێت: ئیرادەی ئازادیخوازی ژنانیش بەهەمان شێوەی پیاوان شکست ناهێنێ، هەروەک لە زۆرێک لە ژنانی ئازای ئێرانی پیشانیاندا، کە چەندین مانگە بە شێوەیەکی کاریگەر لە دژی سەرکوت و پێشێلکردنی مافەکانیان ناڕەزایەتییان دەردەبڕن.

بزووتنەوەی ناڕەزایەتی لە ئێران، لە ژێرناوی "ژن، ژیان، ئازادی" بەتایبەتی رۆڵی ژنان و کچانی ئێرانی تێیدا، پشتیوانییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە و لێدوانی ستایشی زۆری لەسەر دەبیسترێت.

سەرچاوە: DW

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین