رۆناڵد ریگان داوای لە ئێران کردووە تا دوای هەڵبژاردنی 1980 بارمتەکان ئازاد نەکەن وەرگێڕان

نوچەنێت

جیمی کارتەر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ١٩٨٠ بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی رووبەڕووی کێشەی زۆر بووەوە. یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی، بارمتەگرتنی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بوو لە تاران. بۆیە لایەنی بەرانبەر بۆ شکستپێهێنانی هەموو هەوڵی خۆی خستۆتەگەڕ بارمەتەکان تا دوای هەڵبژاردن ئازاد نەکرێت.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە سیاسەتمەدارێکی ناوداری پێشوو دەنووسێت، کە جۆن کۆنیلی، پارێزگاری ئەوکاتی ویلایەتی تەکساس، بۆ شکستدانی کارتر لەبەرانبەر رۆناڵد ریگان، پەیامێکی بۆ تاران ناردبوو، کە پێش هەڵبژاردن ٥٢ بارمتەی ئەمریکی ئازاد نەکات.

دەستبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا دوای رووخانی سیستەمی پاشایەتی لە ئێران و هاتنە سەرکاری خومەینی، کە لە ئەدەبیاتی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە گرتنی هێلانەیەکی سیخوڕی ناودەبرێت و لە ئەدەبیاتی میدیایی ر ۆژئاوادا بە قەیرانی بارمتەگرتن لە ئێران ناودەبرێت.
دەگوترێت ماوەی ٤٤٤ رۆژ، رۆژانی دوژمنایەتی سیاسی-نیزامی لە نێوان حکومەتی ئێران و ئەمریکا لە (٤، ١١، ١٩٧٩) دەستی پێکرد، بە هێرشی ژمارەیەک لە چالاکانی خوێندکاری ناسراو بە خوێندکاری پەیڕەوی لە هێڵی ئیمام، هێرشیان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران دەستی پێکرد و بە بارمتەگرتنی ٦٦ دیپلۆماتکاری ئەمریکی، بوو بە یەکێک لە قەیرانە نێودەوڵەتییە گەورەکان.

بارمتەگرتنەکە لە ( ٢٠ی ژانویەی ١٩٨١) بە قبوڵکردنی رێککەوتننامەی جەزائیر لەلایەن حکومەتەکانی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کۆتایی هات.

سفارت آمریکا
کاتی هێرشی خوێندکارانی زانکۆ بۆ سەر سەفارەتخانەی ئەمریکا لە تاران (٤-١١-١٩٧٩) و بە بارمەتەگرتنی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا

لە ساڵی ١٩٨٠ جۆن کۆنیلی لەگەڵ هاوڕێ و قوتابی سیاسی خۆی، بن بارنز، بۆ ئەرکێک چوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئامانجی ئەو گەشتە لەو کاتەدا "تایبەتی" وەسف کرا، بەڵام رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بارنز، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی تەکساسەوە نووسیویەتی، کە ئامانجی سەرەکی ئەو ئەرکە لێدان بووە لە کەمپەینی جیمی کارتەر.

جۆن کانیلی خۆی لەو ساڵەدا لە قۆناغی سەرەتاییدا بە رۆناڵد ریگان دۆڕابوو. بە گوتەی بارنز ئێستا هەوڵ دەدا بە گەرەنتیکردنی سەرکەوتنی ریگان، ببێتە وەزیری دەرەوە یان وەزیری بەرگری؛ بێگومان ئەوە هەرگیز رووی نەدا.

لە هاوینی ساڵی ١٩٨٠ ئەرکەکەی بریتی بوو لە کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە ئۆردن، سوریا، لوبنان، سعودیە و میسر.

تیتر نیویورک تایمر در کنار عکسی از آقای بارنز ۸۴ ساله
بارنز ٨٤ ساڵە

داوای لە سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە کرد، کە ئەم پەیامە بە ئێران بگەیەنن: بەر لە هەڵبژاردنەکان بارمتە ئەمریکییەکان ئازاد مەکەن و لەم حاڵەتەدا رۆناڵد ریگان، دوای سەرکەوتنەکەی گرێبەستێکی باشتری بۆ تاران دەبێت.

 بارنز دەڵێت، سەرەتا مەبەستی راستەقینەی ئەو ئەرکەی نەدەزانی، بەڵام دوای ئەوەی گەشتەکە دەستیپێکرد، بۆی دەرکەوت ئامانجی راستەقینەی ئەرکەکەی چییە.

ئەو بیری دێنێتەوە کە لە سەرەتای مانگی سێپتامبەری ئەو ساڵەدا بە هاوڕێتی جان کێنڵی لەگەڵ ویلیام کێیسی، سەرۆکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی رۆناڵد ریگان، لەگەڵ کۆبووەوە بۆ ئەوەی راپۆرت لەسەر ئەنجامی ئەو گەشتە بدات.

دواتر ویلیام کێیسی بوو بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی، سی ئای ئەی.

ئەم رۆژنامەیە دەنووسێت کە نازانرێت ریگان لە گەشتەکەی کۆنیلی و بارنز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاگاداری بووە یان نا.

بارنز هەروەها گوتی، کە ناتوانێت بە دڵنیاییەوە بڵێت ئایا ویلیام کێیسی، فەرمانی ئەو گەشتەی داوە یان نا، بەڵام سەرۆکی ئەنجومەنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ریگان بە تامەزرۆ بووە بزانێت ئایا ئێران تا دوای هەڵبژاردنەکان بارمتەکان رادەگرێت.

بارنز هەروەها دەڵێت، نازانم پەیامەکەیان گەیشتە ئێرانییەکان یان کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبووە یان نا.

ئەگەر کارتەر بتوانێت ئەو ساڵە بەر لە هەڵبژاردن، ئازادکردنی بارمتەکان مسۆگەر بکات، ئەوا چانسی سەرکەوتنی زۆر زیاتری دەبێت.

بانگەشەی هەڵبژاردنی جیمی کارتەر لە مێژ بوو گومانی ئەوەی هەبوو، کە بانگەشەی رکابەر هەوڵی پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی ئازادکردنی بارمتەکان پێش هەڵبژاردنەکان دەدات.

دواتر کۆنگرەی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدا و نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەنووسێت، کە تۆمارەکانی کتێبخانە و مۆزەخانەی لیندۆن جۆنسۆن، بەشێک لە گێڕانەوەی بارنز پشتڕاست دەکەنەوە.

ئەو کە تەمەنی ٨٤ ساڵە، جارێک بووە بچووکترین سەرۆکی ئەنجومەنی ویلایەتی تەکساس و دواتر بووە جێگری پارێزگاری ئەم ویلایەتە.

بارنز بە ئەم رۆژنامەیەی راگەیاندووە، کە ئێستا کە جیمی کارتەر تەمەنی ٩٨ ساڵە و لە ژێر چاودێریدایە، دەبێت ڕاستییەکان وەک خۆیان بخاتەڕوو.

سەرچاوە: BBC

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین