فەرماندە باڵاکانی ئێران لە کۆبوونەوە نهێنیەکە خامنەییان لە چی ئاگادار کردۆتەوە؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

بەپێی بەڵگەنامە نهێنییەکان، بەرپرسانی باڵای ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی، دانیان بە دابڕان لە ریزی هێزەکانی سوپای پاسداران و بەسیجدا ناوە و کۆنترۆڵکردنی راپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵک دژی حکومەت "زۆر بەزەحمەت" هەڵسەنگادووە و لە ئەگەری داڕمانیش هۆشداری داوە. 

بە پێی ئەم بەڵگەنامەیە، ئەم دیدارە لە هەمان کاتدا لەگەڵ ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی لقی دەرەوەی سوپای پاسداران بەڕێوەچووە، لەم دیدارەدا غوڵامعەلی رەشید، فەرماندەی هێزی "خاتم الانبیا" رایگەیاندووە، کە پلانی هێرشی تۆپخانە بۆ سەر نووسینگەی خامنەیی پووچەڵ کراوەتەوە.

غوڵامعەلی رەشید رایگەیاندووە، کە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئێران، "سێ جار بە نافەرمانی لە بڕیار و کردەوەی ئارەزوومەندانەدا تێپەڕین، ئەمەش بە واتای هەوڵدان بۆ ئاگری تۆپخانە بۆ بە ئامانجگرتنی ئامانجەکان لە تاران، کە لە یەکێک لەوانە شوێنی سەرکردایەتی ئامانجی تۆپخانەکان بووە". ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پلانانە "پووچەڵکراونەتەوە و ئەم کەسانە "دەستگیرکراون.

دوورکەوتنەوەی خوێندکارانی ئایینی و کەسایەتییە ئایینییەکان

عەبدوڵڵای حاجی سادقی، نوێنەری رێبەری کۆماری ئیسلامی لە سوپای پاسداران، لەم دیدارەدا دانی بەوەداناوە، کە لەگەڵ ئیسماعیل خەتیب، وەزیری راگەیاندن وتووێژێکی هەبووە و رایگەیاندووە، کە بەشێک لە مەرجەعیەتی ئایینی "بوێرانە" بەرانبەر خامنەیی بووەستنەوە.

حاجی سادقی کەمبوونەوەی هێزەکانی سوپای پاسداران و لایەنگرانی رێژیمی پشتڕاست کردەوە و دەشڵێت "بەپێی راپۆرتی زۆری دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵات، کە لە ١٢% دەستیپێکردووە و گەیشتووەتە ٦٨% دابڕان".

مەحمود محەمەدی شاهرودی، بەرپرسی رێکخراوی بەسیجی قوتابیانی ئایینی و پیاوانی ئایینی، هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا رایگەیاندووە، "پرسی وازهێنان لە جلوبەرگی رووحانیەت"، "وازهێنان لە جلوبەرگی بەسیج" و "مەسەلەی ململانێی بیروباوەڕ لە نێو کەسایەتییە ئایینییەکاندا"، بووەتە پرسێک لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا، بووەتە گەورەترین قەیرانی بێ وێنە.

بە گوتەی شاهرودی، تەنانەت خوێندکارانی ئایینی و بەسیجییەکانیش بەرامبەر بەو حوکمانەی کە لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەرچووە ناڕەزایی دەربڕین و جەخت لەوە دەکەنەوە، کە درێژەدان بە سزای قورس بۆ خۆپیشاندەران، رەنگە ببێتە هۆی مەترسی تێپەڕینی ئەم چینە دڵسۆزەی پێشووی "سیستەم و سەرکردایەتی، دەسەڵات و مەرجەعەکان" بە دوای خویدا بهێنێ.

قەیرانی دارایی و کارشکێنی

ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لەم کۆبوونەوەیەدا رایانگەیاندووە، وڵاتەکە رووبەڕووی کێشەی ئابووریی جددی بووەتەوە و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە لە توانای حکومەت دەرچووە. بەگوتەی ئەوان، ئەندامانی بنەماڵەی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی باڵای سوپای پاسداران، لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەستگیرکرابوون.

بە پێی ئەم راپۆرتە، نێعمەتوڵڵا باقری، جێگری فەرماندەی سوپای وەلیعەسری خوزستان، لە دروستبوونی حەوت گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە سوپای ئەهواز راگەیاند و دەڵێت: لە کۆی ئەو گردبوونەوانە کە ناڕەزایەتی دەربڕین بە موچە و سوودمەندبوونەکان بوون، دوو گردبوونەوەی دیکە کران کە کار گەیشتە پێکدادان و دەستگیرکردن کردن.

ئیحسان خورشیدی، فەرماندەی سوپای ئیمام حوسێن لە کەرەج، بە ئاماژەدان بە قەیرانی هێزەکانی ژێر فەرماندەیی خۆی، لەم دیدارەدا دەڵێت: چەند سەربازێکی ئەرکدار و ئەفسەرێکی بەشی خۆراک، پشکی عەمبارکردنی سوپای ئەلبۆرزیان بەسەر خەڵکی گەڕەکە هەژارەکاندا دابەشکردووە لە کەرەج.

 عەباس بەنائی خەیرابادی، فەرماندەی سوپای فەجری شیراز، هەروەها لەم دیدارەدا رایگەیاندووە، بەشێک لە هێزەکانی ژێر فەرماندەیی ئەو "کەلوپەلەکانیان داناوە و رایانگەیاندووە کە خۆپیشاندەران لە سەر حەقن".

لەم دیدارەدا فەرماندەکانی سوپای پاسداران رایانگەیاند، کە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵات لە دوو هەفتەی سەرەتای ناڕەزایەتییەکاندا رایانگەیاندبوو، کە راپەڕینی جەماوەری بەردەوام نابێت.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین