وەزیرى دەرەوەى تورکیا پیرۆزبایى جەژنى نەورۆز لە سەرۆکى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە نامەیەکدا پیرۆزبایى جەژنى نەورۆز لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات و هیواى، "شادى و سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕيوه‌."

ئێوارەى دووشەممە (20/ئادار/2023) به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه‌‌ سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له‌ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ پێگه‌يشت.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، چاوشئۆغلو، له‌ نامه‌كه‌يدا "پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كردووه‌ و نه‌ورۆزى به‌ هۆكارێكى بۆ پته‌وكردنى برايه‌تى هه‌روه‌ها به‌ هێماى نوێبوونه‌وه‌ و ژیانه‌وه‌ و هاوده‌نگی و شادى له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ كه‌ به‌ درێژایی مێژوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ ژیان له‌گه‌ڵ سروشتدا."

وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئاماژە بەوەشدەکات، "به‌ هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى شوباتى ڕابردوو‌، وڵاته‌كه‌ى به‌ خه‌مبارييه‌وه‌ پێشوازى له‌ نه‌ورۆز ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كردووه‌ كه‌ سه‌ردانى توركياى كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌ و ده‌ربڕينى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ قوربانيياندا."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، له‌ كۆتايى نامەکەیدا، "هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ توركيا و جیهان و ته‌ندروسیی باش و شادى و سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕيوه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین