ئێران بۆ کۆنرۆڵکردنی نەیارانی ستراتیژی کاریگەری دۆمینۆ پەیڕەو دەکات ئێران

نوچەنێت

 ماڵپەڕی "وایرد" لە راپۆرتێکی دەڵێت، بەو پێیەی کۆماری ئیسلامی لەژێر گوشاری ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی دژە حکومەتدا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر رای گشتیدا لەدەستداوە، هەوڵدەدات بە کەڵک وەرگرتن لە "زەوی سووتاو" کەشێکی بێ متمانەیی تەواو لە نێو نەیارەکانیدا دروست بکات.

بەپێی ئەم ماڵپەڕه، لەگەڵ بەردەوامبوونی نائارامی سیاسی له ئێران، سوپای سایبەری رژیم تاکتیکە کۆنەکانی پەرەپێداوە و فێڵی نوێ به ئامانجی دروستکردنی لادان، بەدناوی و بێ متمانەیی، دەستبەکار بووە.

بە گوتەی شارەزایان، سوپای ئەلیکترۆنی رێژیم سەرقاڵی ستراتیژی "کاریگەری دۆمینۆ" کەڵک وەردەگرێت، کە سەرەتا لە ئامانجە بچووکەکان نزیک دەبێتەوە، پاشان متمانەی ئەوان بۆ گەیشتن و لێدانی ئامانجە گەورەکان کەڵک وەردەگرێت.

بەشێک لە کەسانی ئەرکداری سایبەری کۆماری ئیسلامی، ماوەیەکی زۆرە دژ بە رێژیم قسە دەکەن و بە سۆزەوە پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی دژ بە رێژیم دەکەن و بەم شێوەیەش لە نێو خەڵک و نەیارانی رێژیمدا متمانە بە دەستدەهێنن. لە کۆتاییدا ئەو متمانەیەی کە بەدەستیان هێناوە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەیان بەکاردەهێنن.

بۆ نموونە ئەکاونتێکی تویتەر بە ناوی "سارا شکوهی" لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ دروستکراوە، کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە "لێکۆڵەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە". ئەو ئەکاونتە بۆ ماوەی چەند مانگێک هەڵوێستی دژە رژێمی گرتەبەر و پشتگیری لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان دەکرد، تا دواجار ئاشکرا بوو کە پرۆژەیەکی فیشینگە (هێرشی سایبەری) بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر نەیارانی رژێم.

میتۆدێکی تری ئاژاوەگێڕی سوپای سایبەری کۆماری ئیسلامی ئەوەیە، کە نەیارانی رێژیم بۆ لاوازکردنیان دژی بە یەکتر هاندەدات. رێژیم بە دروستکردنی ئەکاونتی ساختە کە پاڵپشتی فراکسیۆنێک دەکات لە بەرامبەر فراکسیۆنەکەی تر و هێرش دەکاتە سەر لایەنەکەی تر.

شارەزایان دەڵێن، زۆر بەدووری نازانرێت کە ئۆپەراسیۆنی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لە لایەن سوپای سایبەری کۆماری ئیسلامییەوە بتوانێت دۆخەکە بە قازانجی رێژیم بگۆڕێت زۆر کەمە. بەڵام رێژیم لە رێگەی چالاکییە سایبەری خۆیەوە توانیویەتی کەشێکی بێ متمانەیی گشتی دروست بکات کە هەمووان گومانیان لە یەکتر هەبێت و کەس نازانێت متمانە بە کێ بکات.

سەرچاوە: العربییە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین