دادگای فیدراڵی لە بەرژەوەندی رەوانەكردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاری دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایەكی مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی سەبارەت بە ناردنی بڕی (400 ملیار) دینار بەشێوەی "قەرز" لەلایەن بانكی بازرگانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان رەتكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/ئادار/2023) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە دادگای باڵای عێراق لەبەر دوو هۆكار سكاڵاكەی مستەفا سەنەدی رەتكردەوە، له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ دوو هۆكار ئه‌م داواكارییه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ و یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌وه‌ی دواكارییه‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌په‌له‌ی تێدا هه‌یه‌، دووه‌میان بریتییه‌ له‌ بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ یاخود تێكه‌ڵكردنی رای پێشوه‌خته‌ به‌ دۆسیه‌كه‌.

سەبارەت بەم بڕیارە ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی داواكەی رەتكردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا داواكە بە كراوەی ماوەتەوە بۆئەوەی لە چەند مانگی داهاتوو یەكلایی بكرێتەوە.

لەكۆتایی ساڵی رابردوو حكومەتی عێراق بڕیاری رەوانەكردنی (400) ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان دا، بۆ مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی تشرینی یەكەم و كانوونی یەكەمی ساڵی، لەدوای ئەو بڕیارە مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری سەربەخۆ داوایەكی یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی دژ بەو بڕیارە حكومەتی عێراق تۆماركرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین