وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران کۆدەبنەوە ئێران

نوچەنێت

شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٢ی مارس، لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، هاوتا ئێرانییەکەی، لەسەر دیداری دوو قۆڵی داهاتووی وڵاتەکەی رێککەوت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە، کۆبوونەوەی ئەم دوو بەرپرسەی شانشینی سعودیە و ئێران،  دەبێتە هۆی کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی هەردوو وڵات.

هەر دوو وڵات دوای پچڕانی پەیوەندییەکانیان لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەش لەگەڵ چین لە ١٩ی مارس، لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان رێککەوتن.

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوولا لەسەر سەروەری نەتەوەیی وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر رێککەوتوون و داوای جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە ئەمنییەیان کردووە، کە لە نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی ١٩٩٨.

لە بەیاننامەی سێ قۆڵی هاوبەشی نێوان سعوودیە، ئێران و چیندا خوازیاری دامەزراندنی پەیوەندییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان لە دوو مانگی داهاتوودا بوون.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین