ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا مەنسوور رەسوولیدا سەپاند ئێران

نوچەنێت

 پێنج هاوڵاتی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل" حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، یەکێک لەوانەش مەنسوور رەسوولییە.

 بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ کورد (هەنگاو) چوار هاوڵاتی بە لەسێدارەدان مەحکوم کراون، کە لە لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ، لەلایەن دادوەر نەجەفزادە دادگایی کراون.

ئەم راپۆرتانە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو دۆسیەیەی باسکراوە لانیکەم ١٠ تۆمەتباری هەیە و پێنج کەسی دیکەش بە ١٠ ساڵ زیندانی کردن سزادراون.

هەنگاو بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، نووسیویەتی ئەو کەسانەی باسکراون چەند مانگێگ دەستبەسەر بوون و لەو ماوەیەشدا بە ناچاری لە ژێر ئەشکەنجەی تونددا دانپێدانانیان کردووە، بەڵام لە کاتی دانیشتنەکانی دادگادا، هەموو داواکارییەکانی لێکۆڵەرە ئەمنییەکان رەتکردۆتەوە و رایانگەیاندووە لە ماوەی دەستبەسەرکردندا ئەشکەنجەدراون.

یەکێک لەو کەسانەی کە حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، مەنسوور رەسوولییە، کە  مافی مرۆڤی کوردستان بە "ئەندامی سوپای پاسداران لە ورمێ" ناوی بردووە، کەسایەتییەک کە لە مانگی چواری ساڵی رابردوو بووە مانشێتی رۆژنامەکان و میدیاکانی ئیسرائیلیش گومانیان لێکردووە بە هاوکاری سوپای پاسداران بۆ تیرۆر کردنی سێ کەس لە تورکیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ناوبردووە.

تصویر منتسب به فردی به نام «منصور رسولی» که همراه با فایل صوتی «بازجویی» از او منتشر شده است.
ئەو وێنەیەی کە میدیاکانی ئیسرائیل لە مەنسوور رەسوولی بڵاویان کردەوە لەگەڵ فایلە دەنگییەکەی کە لە ئێران "لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرد

 

راپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کردووە، کە هێزەکانی مۆساد لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢١ لە ئێران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ رەسوولی کردووە و دواتر بە تەنیا بەجێیانهێشتووە. ئەم راپۆرتانە، فایلێکی دەنگیی لەگەڵدا بوو کە دەگەڕێتەوە بۆ رەسوولی، کە تێیدا دانی بەوەداناوە، کە سوپای پاسداران داوای لێکردووە کارمەندێکی کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئەستەنبوڵ، رۆژنامەنووسێک لە فەرەنسا و ژەنەراڵێکی ئەمریکی لە ئەڵمانیا، تیرۆر بکات.

دوای ماوەیەکی کەم لە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە، مەنسوور رەسوولی لە کێڵگەیەکدا وێنەی خۆی گرتووە و بە پێکەنینەوە دەیگوت "ئاژەڵدار و باخەوانە"، بەڵام خەڵک بە رفاندنی و هەڕەشەی کوشتنی خێزانەکەی ناچاریان کردووە ئەو قسانە بکات.

جێی ئاماژەیە، کە لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوو، دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی، لەسێدارەدانی چوار کەسی بە تۆمەتی "رفاندن و هاوکاریی هەواڵگری لەگەڵ موساد" راگەیاند، بەڵام لە راگەیێندراوەکەدا باسی دۆسیەی مەنسور رەسوولی نەکراوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین