لە سوریا هێرش كرایە سەر بنكەیەكی ئەمەریكا
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (24/ئادار/2023) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویكردەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاندووە، لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر بنكەیەكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڵێندەرێك كوژراو پێنج سەرباز و بەڵێندەرێكی تریش تر برینداربوون.
سەبارەت بە لایەنی ئەنجامدەر بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە، گومان دەكرێت ئەو هێرشانە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بەئێران لە سووریا بۆ سەر ئەو بنكەیە ئەنجام درابێت، كە فەرمانبەرانی ئەمەریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا تێیدا دەمێننەوە.
لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، سەبارەت بەو بۆردوومانە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆكی وڵاتەكەی مۆڵەتی داوە لەبەرانبەر ئەو هێرشانە وەڵامی هێزەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بدەینەوە.
وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە بەشێكی تری جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، وەك سەرۆك بایدن روونی كردۆتەوە بۆ پارێزگاری لەگەلەكەمان هەموو رێكارێكی پێویست دەگرینە، ئێمە هەمیشە ئەو كات و شوێنە دیاری دەكەین، هەر گروپێك هێرش بكاتە سەر هێزەكانمان بە بێ تۆڵكردنەوە دەربازی نابێت.
لە (2014) ئەمەریكا چەند بنكەی سەربازی بۆ هێزەكانی لەو ناوچانە بە بەمەستی رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كردۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment