وەزارەتى تەندروستى: زیاتر لە نۆسەد  هاووڵاتى تووشى کۆرۆنا بوون تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامارى (24) کاتژمێرى ڕابردووى تایبەت نەخۆشى کۆرۆنا، (926) کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و (11)ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى، لە ماوەى (24) کاتژمێرى ڕابردوو (298) کەس تووشبوو بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

هەروەها  وەزارەتى تەندروستى ئاماژەى بەوەشکردووە، هەریەکە لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک زۆرترین کەس تێیدا تووشى ڤایرۆسى کۆۆرۆنا بوونە.

بە بەراورد بە ئامارى ڕۆژانى ڕابردووى وەزارەتى تەندروستى بێت، ڕێژەى تووشبوونى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان زۆر بەرزبۆتەوە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوو هەریەکە لە وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى شارەکانى هەرێمى کوردستان، لە چەند کاتى جیاوازدا داواى پابەندبوونیان لە هاووڵاتییان کرد بۆ پابەندبوون بە ڕینماییە تەندروستییەکان و خۆپاراستن، لە پێناو کەمکردنەوەى کەمکردنەوەى ڕێژەى تووشبوانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین