حەیدەر عەبادی : گەندەڵی هێزە ئەمنییەكان دوژمنی یەكەمی عێراقە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی BBC دەڵێ‌، "گەندەڵی لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دوژمنی یەكەمی عێراقە".رەتیشی دەكاتەوە نووری مالیكی لە پۆستی سەرۆكایەتی حكومەت بە بڕیاری ئەمریكاوە دوورخرابێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئاداری 2023 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی BBC باس لە چەندان تەوەری سیاسی و ئەمنی دەكات و دووپاتی دەكاتەوە گەندەڵی لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دوژمنی یەكەمی عێراقە و هەر ئەویش بوو بووە هۆی ئەوەی رووبەرێكی فراوانی عێراق بكەوێتە ژێر دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.

لە تەوەرێكی تردا حەیدەری عەبادی باس لەوە دەكات نووری مالیكی لەسەر داوای ئەمریكا لە پۆستی سەرۆكایەتی حكومەت دوورخرابێتەوە.بەڵكو دەڵێ‌، "دوورخستنەوەی مالیكی لەسەر داوای ناوخۆیی و داوای خودی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵا بوو، چونكە حكومەتەكەی مالیكی بە تەواوی وەك تایفەگەری دەردەكەوت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین