دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بایكۆت دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر دەنگدان بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆببێتەوە و پەرلەمانتارانی سەربەخۆیش دەڵێن، "بایكۆتی دانیشتنەكە دەكەین".

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 25ی ئاداری 2023 پەرلەمانی عێراق دانیشتنێك ئەنجام بدات و تەوەری یەكەمی كارنامەی دانیشتنەكە دەنگدانە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

سەجاد سالم پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی ئاشكرای كردووە، هەموو پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بە نیازن دانیشتنەكە بایكۆت بكەن، بۆئەوەی رێگریی لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە بكەن و بەهۆی تەواونەبوونی رێژە یاسایی ئامادەبوون دانیشتنەكە شكست بهێنێ‌. 

رەوتی سەدر و چەندان لایەنی تر و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان لە دژی هەمواركردنەوەكەن، چونكە سیستەمی فرەبازنەیی كە لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق جێبەجێ كرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین