حزبوڵڵا: ئێران قەناعەتی بە بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە ئێران

نوچەنێت

رۆژی هەینی ٢٤ی مانگ، عەلامە عەلی ئەلئەمین، دەسەڵاتدارێکی شیعە لە لوبنان و ئەندامی ئەنجومەنی حەکیمەی موسڵمانان دەڵێت، ئێران قەناعەتی بە گرنگی بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە بۆ ئەوەی بچێتە ناو سیستمی نێودەوڵەتییەوە.

ئەلئەمین ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ئەو سیاسەتەی کە ئێران لە دەیان ساڵی رابردوودا گرتووتەبەر، کاریگەری لەسەر ئەم وڵاتە لە رەهەندی ناوخۆیی و دەرەکیدا هەبووە. پێشبینیش دەکات، کە دوابەدوای رێککەوتنی سعودیە و ئێران، چەکی سەربازیی تاران تێکەڵ بە بەرنامە سەربازییەکانی ئەو وڵاتانە بکرێت کە ئامادەن.

عەلی ئەلئەمین هەروەها پێیوایە، حزبوڵڵا بە گۆڕینی سیاسەتەکانی دوای رێککەوتنی سعودیە و ئێران گوێڕایەڵی سەرکردایەتی ئێران دەبێت و ئەگەر ئێران داوای لە حزبوڵڵا بکات، ئەم پارتە چەکەکانی خۆی رادەست دەکات.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین