پەرلەمانی ئێران پرۆژەیاسایەکی توندی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ژنانی ئازادیخواز راگەیاند ئێران

نوچەنێت

ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران باسی لە وردەکاریی پلانی بەرەنگاربوونەوەی "بێ حیجابی دەکات و دەڵێت، ئەگەر ژنان رەچاوی  حیجابی زۆرەملێ نەکەن، ئەوا تا سێ ملیار تمەن سزا دەکرێن و بەڵگەنامەکانیان هەڵدەوەشێتەوە.

حسێن جەلالی، نوێنەری شاری ئەنار لە پەرلەمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەو بارەیەوە رایگەیاند، پلانێکی "تەواو زیرەکانە" بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بێ حیجابی داڕێژراوە، کە لەسەر بنەمای ئەو پلانە هیچ رووبەڕووبوونەوەیەکی جەستەیی روونادات. ئەم نوێنەرە لە درێژەدا باس لەوە دەکات کە بە پشتبەستن بەم پلانە کە لەلایەن ئەنجومەنی شۆڕشی رۆشنبیری و هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییەوە پێداچوونەوەی بۆ کراوە، ئەو کەسانەی رەچاوی حیجابی زۆرەملێ ناکەن، لەوانەیە بەڵگەنامەکان وەک ناسنامەیان وەک مۆڵەتی شۆفێری و تەنانەت پاسپۆرتەکانیان هەڵبوەشێتەوە.

لێدوانەکانی ئەم ئەندام پەرلەمانە لە کاتێکدایە، کە راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژنان لە ئێران لە چەند مانگی رابردوودا، بە تایبەت دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو وازیان لە حیجابی زۆرەملێ هێناوە.

سەرچاوە: یۆرۆنیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین