موقتەدا سەدر هۆشدارى دەداتە پەرلەمانى عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

موقتەدا سەدر هۆشدارى دەدات لە دواکەوتنى پەسندکردنى بودجەى (2021)ى عێراق، دەشڵێت، لە مەترسى ئاکامەکەى ئاگادارتان دەکەمەوە.

موقتەدا سەدر ڕێبەرى ڕەوتى سەدر لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر ڕاگەیاند، جاریکى دیکە پەرلەمانى عێراق نەیتوانى دەنگ لەسەر بودجەى عێراق بدات بە هۆى ناکۆکییە سیاسى و مەزهەبى و نەتەوەییەکانەوە، بەمەیش ئیش و ئزارى گەلەکەیان لەبیرکرد.

لە تویتەکەدا ئامۆژگارى پەرلەمانى عێراق و دەڵێت، ناکۆکییەکانتان لەبیر بکەن و بەزووترین کات بودجە پەسند بکەن.

موقتەدا سەدر نووسیوویەتى، هۆشداریتان دەدەمێ لەبارەى ئاکامەکانى دواخستنى پەسندکردنى بودجەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین