دوو كۆمپانیای بیانی زانیاری نوێ لەسەر وەستانی هەناردەی نەوت ئاشكرا دەكەن
نوچهنێت
كۆمپانیای جینێڵ ئینرجی بەریتانی و دی ئێن ئۆی نەرویجی ئاشكرایان كردووە لەسەر داوای توركیا و هەرێمی كوردستان هەناردەی نەوت راگیراوە و دووپاتیشی دەكەنەوە كە ئەمە كاتی دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئاداری 2023 كۆمپانیای جینێل ئینرجی بەریتانی راگەیاندووە وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای توركیا بووە و ئاشكرایشی كردووە كە تا ئێستا بە كۆگاكردنی نەوتەكە بەردەوامە و وەستانەكە كاتییە.
كەچی كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی گوتوویەتی لەسەر داوای نەوتی هەرێمی كوردستان نەوت بۆ بۆڕییە نەوتییەكان وەستاوە و ئەمیش دووپاتی دەكاتەوە، وەستانەكە كاتییە.
رۆژی شەممەی رابردوو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا وەستێنرا، بە هۆی ئەوەی دادگای ناوبژیوانی كە سەربە ژووری بازرگانی جیهانییە لە پاریس، بۆچوونی خۆی لەسەر دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێم خستەڕوو و بڕیاری دا كە توركیا ناتوانێ بێ وەزارەتی نەوتی عێراق نەوتی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment