ئولیانۆف: رۆژئاواییەکان لەگەڵ راگەیاندنی مردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران نین ئێران

نوچەنێت

میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری رووسیا لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی زلهێزەکان لەگەڵ ئێران رایگەیاند "ئەم دانوستانانە هێشتا لە بنبەستدان، بەڵام هاوبەشە رۆژئاواییەکان رەتیدەکەنەوە مردنەکەی رابگەیەنن".

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیزوستیا، ئولیانۆف دەڵێت: پێدەچێت ئەمڕۆش چانسی تەواوکردنی پرۆسەی دانوستانەکان هێشتا هەبێت، هەرچەندە زۆر کەمە.

ئولیانۆف ئاماژەی بەوەداوە، کە دەستپێکردنەوەی ئەم پرۆسەیە بە پلەی یەکەم لەلایەن ئەمریکاوە دژایەتی دەکرێت، هەروەها بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا؛ "سێ وڵات کە بە رواڵەت ئارەزووی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمییان لەدەستداوە".

لە کاتێکدا پێش دەستپێکردنی راپەڕینی سەرتاسەری لە دژی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام راگیرابوو، سەرکوتکردنی ئەم راپەڕینە بووە هۆی ئەوەی ئەمریکا رابگەیەنێت، کە ئەم دانوستانانە چیتر لە پێشینەی کارەکانی کۆشکی سپیدا نین.

سەرەڕای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە چەند رۆژی رابردوودا، جۆزێپ بورێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە کاریگەرییەکانی رێککەوتنی تاران و ریاز لەسەر رێککەوتنی بەرجام، گوتی "پەیوەندی دوو وڵات بۆ هەموو شتێک باشە، بەڵام بەرجام میکانیزمی تایبەتی خۆی هەیە".

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین