ئەمریكا و بەریتانیا كۆمەڵێك سزا بەسەر سووریا دەسەپێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمریكا و بەریتانیا كۆمەڵێك سزایان بەسەر رێكخراو و قەوارە و كەسایەتی سەپاند، كە هەندێكیان كەسانی نزیك لە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریان و هەندێكی تریش سەربە حزبوڵای لبنانین.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئاداری 2023 ماڵپەڕی كەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆمەڵێك سزای بەسەر شەش كەس و دوو كۆمپانیای سووری سەپاندووە، كە دوو لەو كەسانە یە كەسوكاری بەشار ئەسەدن. 

هۆكارەكەیش پەیوەندی بە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی مادەی كبتاگۆن هەیە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا روونكردنەوەی ئەوەیشی داوە سووریا رۆڵێكی سەرەكی هەیە لە بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەری كپتاگۆن لە جیهاندا. هەروەها دووپاتیشی دەكاتەوە كە هەندێك لەو كەسانە پەیوەندییان بە حزبوڵای لبنانی هەیە. 

جگەلە ئەمریكا، هەر ئەمڕۆ بەریتانیایش سزای بەسەر 11 قەوارەی پەیوەندیدار بە رژێمی سووریا سەپاند.لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بە چەندان شێوەی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزایان بەسەر رژێمی سووریا سەپاندووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین