فۆربێس: ئەوروپا ئامادە نییە سوپای پاسداران وەک تیرۆریست بناسێنێ ئێران

نوچەنێت 

لە راپۆرتێکدا گۆڤاری فۆربس دەڵێت، سیاسەتمەدارانی ئەوروپی سەرەڕای داواکاریی چەندین جاری چالاکانی ئێرانی دژ بە کۆماری ئیسلامی، لە ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران، وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی خۆیان دەپارێزن.

بەگوێرەی ئەم گۆڤارە، لە سەرەتای ئەمساڵدا وا دیار بوو بەریتانیا لە نزیک بووە لە ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی. لە ١٢ی جانیوەری، لیۆ دوچێرتی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری ئەوروپا، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاگادارکردەوە، کە لێکۆڵینەوەی جددی لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت.

بەگوێرەی راپۆرتی فۆربس، چالاکانی ئێران نیگەرانن لەوەی بیرۆکەی ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی لە بەریتانیا بەهۆی نیگەرانییەکانی سیاسەتمەداران سەبارەت بە ئەگەری وەڵامدانەوەی رێژیمی ئێران، لاوازتر دەبێت، بەتایبەتی کە بەشێک لەوانەی لە حکومەتدان نیگەرانن لەوەی کە رێژیمی ئێران ئازادکردنی بارمتە بەریتانییەکان لە ئێران قورستر بکات.

سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا پێیان باشە پەلە نەکەن لە جێبەجێکردنی دەنگی پەرلەمانی ئەوروپا. راستەوخۆ دوای دەنگدانی پەرلەمان، جۆزێپ بورێل، سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بە تیرۆریست بناسێنرێت، سەرەتا دەبێت دادگای ئەوروپا بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە دەربکات. بەڵام پێدەچێت لەو کاتەوە ئەم بیرۆکەیە لە کارنامەی یەکێتی ئەوروپا لابرابێت.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین