ئەمریکا: لەسەردەمی بایدن ئێران 83 جار هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانمان ئێران

نوچەنێت

وەزیری بەرگری ئەمریکا و سەرۆکی پنتاگۆن  کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن هێزەکانی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی ٨٣ جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.

لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، رۆژی سێشەممە ٢٨ی مارس، لە وەڵامی پرسیاری ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی رایگەیاند: ژمارەی ئەو هێرشانەی لە ماوەی دوو ساڵدا گەیشتۆتە ٨٣ هێرش و هەروەها هێزەکانی ئەمریکا چوار ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانیان لە دژی هێزەکانی سەر بە ئێران ئەنجامداوە و لە دوایین هێرشیشدا بنکەکانی سوپای قودسی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە سوریا کراونەتە ئامانج.

لەو چوارچێوەیەدا، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە لانیکەم ١٩ میلیشیای سەر بە ئێران لە دوایین هێرشی ئەمریکادا کوژراون.

رۆژێک دوای ئەم هێرشە، هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە سوریا ١٠ موشەکیان ئاراستەی پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک دێرەزوور کرد.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژی هەینی رابردوو رایگەیاند، ئەمریکا بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا نییە، بەڵکو بە هێز وەڵامی هەر کارێک دەداتەوە بۆ پاراستنی هێزەکانی.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین