لەسەر بەربانگ پەیوەندی دیپلۆماسی عێراق و بەحرێن گرژ دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن بانگهێشتی نوێنەری پەیوەندییەكانی عێراق لە بەحرێن دەكات و بەیاننامەی ناڕەزایی پێ دەدات، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش نوێنەرەكە دەگەڕێنێتەوە عێراق. موئەید عومەر عەبدولرەحمان نوێنەری پەیوەندییەكان ئاشكرای دەكات، هۆكارەكە بەهۆی بەربانگێكەوە بووە.

رۆژی چوارشەممە 29ی ئاداری 2023 موئەید عومەر عەبدولرەحمان نوێنەری عێراق لە بەحرێن هۆكاری ئەو گرژییە دەكات كە لە دوێنێەوە لەنێوان بەحرێن و عێراق دروست بووە. موئەید عومەر عەبدولرەحمان لە لێدوانێكدا كە لە ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی بڵاوكراوەتەوە دەڵێ‌، "ساڵێكە لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەی بەحرێنی هاوئاهەنگیمان هەیە بۆ بەكارخستنی هێڵی فڕۆكەوانی نێوان ئەم دوو وڵاتە، بەرپرسانی عێراقیش دووپاتیان كردووەتەوە كە هەموو نووسراوەكان تەواوبوون".

نوێنەری عێراق لە بەحرێن باسی ئەوەیش دەكات لە بەربانگێكدا كە بۆ نوێنەری وڵاتان لە بەحرێن رێكخراوە، لەسەر بانگهێشتی سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفەی جێنیشین و سەرۆك وەزیرانی بەحرێن،  جێنیشینی بینیوە و باسی بابەتی فڕۆكەوانی لەگەڵ كردووە، بۆیە وەزارەتی دەرەوەی بەحڕێن بەو هەڵسوكەوتە نیگەران بووە و بە "هەڵوێستێكی نادیپلۆماسی" زانیوە. 

ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و بەحرێن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی باسی ئەو كێشەیەیان كردووە و دووپاتیان لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییەكان كردووەتەوە. لە جەنگی دووەمی كەنداوەوە لە ساڵی 1991 پەیوەندی نێوان عێراق و بەحرێن لاوازە و دواجار لە ئاستی نوێنەرایەتی تێپەڕی نەكردووە و باڵیۆزخانەیان لەلای یەكتر نییە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین