پارێزگاری هەولێر: لە ئایندەیەکی نزیک تیروپشک بۆ شوقەی کرێنشینان دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەچوارێوەی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دابەش دەكرێت.ـ"

ئەمڕۆ چوار شەممە (29/ئادار/2023) پارێزگاری هەولێر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، “لە ھەولێر دوو شوێن بۆ شوقەی کرێنشینان دیاری کراون ئەوانیش ناوچەی گەڕەسۆر لە بنەسلاوە و باغلو منارەیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەکرێت و دواکەوتنی پڕۆژەکەش بۆ گۆڕینی ڕەگەزی زەوی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە و ھیچ ھۆکارێکی دیکەی نەبووە."

لە بەشێكی تری قسەكانی پارێزگاری هەولێر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، “لە ئێستاشدا ئامادەکاری تەواو کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکیدا وەبەرھێنەر دەست بەجێ بەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات."

سەبارەت بە شوێنی تیروپشك پارێزگاری هەولێر گوتی، “بۆ ئەو فۆرمانەی کە لەلایەن کرێنشینانیش پڕکراوەتەوە لە دیوانی پارێزگای ھەولێر تیرۆرپشک بۆ ناوی کرێنشینان دەکرێت و دواتر دەست بە پرۆژەکە دەکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین