سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پیرۆزبایى جەژنی ئەکیتۆ لە ئاشووری و سریانییەکان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى ئه‌كيتۆ پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى کلدان و ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر كوێى جیهان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى سەری ساڵی نويێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ دەڵێت، "خوشك و برايانى كريستيان و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌."

 

دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى ئەکیتۆ:

سەری ساڵی نويێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ، به‌ گه‌رمى لە خوشک و ‏برایانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر كوێى جیهان ‏بن پیرۆز دەكه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن و پشوويه‌كى شاد و ئاراميان بۆ ده‌خوازم.

له‌م ياده‌دا داكۆكى له‌ پاراستنى يه‌كسانى و ماف و ئازادييه‌كان و بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها خوشك و برايانى كريستيان و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌.

جه‌ژنى ئه‌كيتۆ له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/4/1

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین