هەولێر و بەغدا  ڕێککەوتن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەر دووبارە هەناردەکردن و فرۆشتنى نەوتى کوردستان بۆ دەرەوە ڕێککەوتوون، بە پێى زانیارییەکان دووبارە گرێبەست لەگەڵ کۆمپیانیاکانى نەوت دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/نیسان/2023) بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕى رووداو هەولێر و بەغدا لەسەر فرۆشتنى نەوتى کوردستان ڕێککەوتوون، ئەمەیش دواى ئەوەى  دوێنێ هەینی، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق دا هەبووە، تێیدا لەسەر شێوازێکی نوێى فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون.

بەپێى زانیارییەکان، هەولێر و بەغدا لە داهاتوویەکى نزیکدا، چەندین کۆبوونەوەى تر لە بارەى گرێبەستە نەوتییەکان، دۆزینەوەی کڕیاری تازە بەشێوەی هاوبەش بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان و فرۆشتنى نەوتى کوردستان بە نرخى وڵاتان ئەنجام دەدەن.

ڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا لە کاتێکدایە، هەفتەى ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا نامەی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدرالیی عێراق نارد لە بارەى مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان لەچوارچێوەى عێراق و چارەسەرکردنى کێشەى ڕاگرتنى فرۆشتنى نەوتى کوردستان. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین