پێشبینى دەکرێ شەپۆلێکى خۆڵبارین هەرێمى کوردستان بگرێتەوە تەندرووستی

نوچەنێت:

فەرمانگەى میدیا و زانیارى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکات شەپۆلێکى خۆڵبارین هەرێمى کوردستان بگرێتەوە و حەوت ڕێنمایی بۆ خۆپارێزى لە خۆڵبارین بڵاوکردەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (یەکى/نیسان/2023) فەرمانگەى میدیا و زانیارى هەرێمى کوردستان حەوت ڕێنمایی بۆ خۆپارێزى لە خۆڵبارین بڵاوکردەوە و دەڵێت کاتى خۆڵبارین ئەم حەوت ڕێنماییەت لەبیر بێت:

-ئەگەر چوویتە دەرەوە ماسک بەکاربهێنە

-چاویلکە یان قەترەی چاو بەکاربهێنە

-چاوەکانت بشۆ، بە پەنجە و دەست مەیخورێنە

-خواردنەوەی ئاو و شلەمەکانییەکان زیاتر بکە

-دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە

-لە کاتی شوفێری جامەکانت دامەگرە و هەواگۆرکێ بەکارمەهێنە

بڵاوکردنەوەى ئەو ڕێنماییانە بۆ خۆپارێزى لە خۆڵبارین لە هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، شەپۆلێکى خۆڵبارین چەند شارێکى خواروو و ناوەڕاستى عێراقى گرتۆتەوە، بەو هۆیەوە دەیان کەس چوونەتە نەخۆشخانەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین