پڕۆژە یاسای بودجە بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق درا
نوچهنێت
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە پڕۆژە یاسای بودجە بە لیژنەی دارایی دراوە و لە نزیكترین كاتدا تاوتوێ دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە دووی نیسانی 2023 فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە راگەیێندراوێكی كورتدا دەڵێ، "عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ یاسای بودجەی گشتی بە لیژنەكەیان دراوە".
هاوكات باس لەوەیش كراوە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان پڕۆژەكەی بە لیژنەی دارایی داوە و رێنمایی ئەوەیشی داوە كە بەپەلە تاوتوێ بكرێت و بە نزیكترین كات بخرێتە كارناكەی دانیشتنەكانی پەرلەمان.
لە 31 ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق بودجەی گشتی عێراقی بۆ 2021 پەسەند كرد و تا ئێستا هیچ پرۆژەیەكی تری پەسەند نەكردووە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment