شرۆڤەكارێكی بیانی: رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی نەوت لە سەرووی پێشبینیەكان بوو کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ریچارد برۆنز شرۆڤەكاری وزە لە كۆمپانیای سپیك ئینرێجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ‌، "پەیوەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی محەمەد شیاع سوودانی زۆرباشە و رێككەوتنەكەشیان زۆر لەوە خێراتر بوو كە پێشبینی دەكرا".

ئەمڕۆ یەكشەممە دووی نیسانی 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت راپۆرتێكی لەسەر ئەو رێككەوتنە بڵاوكردووەتەوە، كە دوێنێ‌ لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا ئەنجام درا و لە لایەن وەزارەتی نەوتەوە راگەیێندرا. وەزارەتی نەوت دووپاتی دەكاتەوە كە رێككەوتنەكە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەوێ و عێراقیش خوازیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

ریچارد برۆنز شرۆڤەكاری وزە لە كۆمپانیای سپیك ئینیرجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ‌، "پەیوەندی هەرێمی كوردستان و حكومەتی سوودانی بەهێزە و دەرفەتی گەورە بۆ رێككەوتن هەیە، تەنانەت بەر لە دەرچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دانوستاندن لەنێوانیان هەبوو، ئەگەری هەیە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهانی توركی بەم نزیكانە دەستپێبكاتەوە".

لەكۆتایی مانگی رابردوو بەهۆی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهانی لە پاریس، لە بەرژوەندی عێراق هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا وەستا و دوای بڕیارەكە حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا كەوتنە گفتوگۆ و شەوی رابردوو رێككەوتنەكەیان راگەیێندرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین