ئێران هۆشداری دەداتە ئازەربایجان ئێران

نوچەنێت:

دوابەدوای هەنگاوەکانی کۆماری ئازەربایجان بۆ تۆمەتبارکردنی تاران بە تیرۆرکردنی ئەندامێکی پەرلەمان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای کرد خەڵکی ئازەربایجان ئاگادار بن و بە "ئامانجی راستەقینەی دوژمنی زایۆنیستی" ناوی بردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووی/نیسان/2023)ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، کە ئیسرائیل "هیچ ئامانجێکی نییە لە نزیکبوونەوە لە وڵاتانی موسڵمان جگە لە دروستکردنی ناتەبایی و دووبەرەکی لە ئومەتی ئیسلامیدا" بە مەبەستی "بەدیهێنانی خواستە گەشەسەندنخوازەکانی.

ئایخان حاجی زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رۆژی هەینی ٣١ی مارس، بەبێ ئاماژەدان بە وردەکارییەکانی لێکۆڵینەوە لە تیرۆری فازڵ مستەفا، رەخنەگر لە کۆماری ئیسلامی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، رایگەیاند: هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لەم دواییانەدا لە دژی ئازەربایجان زیادبووە.

هەروەها لە وەڵامی ئەم لێدوانەدا، کەنعانی، لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە رێککەوتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان سەبارەت بە "پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە دژی ئێران" بە "بەڵگەنامەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە" ناوبرد و نیازێکی خراپی رژێمی زایۆنیستی بۆ بەکارهێنانی خاکی کۆماری ئازەربایجان، ئەمەی بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و بە توندی ئیدانەی کرد.

پەیوەندییەکانی نێوان تاران و باکو لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، بە تایبەت دوای هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران، زۆر ئاڵۆز بووە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین