لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق ئامادەكاریی بۆ دانانی یاسای نەوت و گاز دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات رێككەوتنێكی سیاسی هەیە بۆ دانانی یاسای نەوت و گاز، بۆیە پەلە بۆ دانانی دەكرێت.

هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە دووی نیسانی 2023 لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق دەڵێ‌، "نیچمە رێككەوتنێكی سیاسی هەیە بۆ دانانی نەوت و گاز، بۆیە لیژنەكەمان ئاراستەی كاری خۆی دیاری كردووە و سەردانی سەرۆك فراكسیۆنەكان دەكات بۆ پەلەكردن لە دانانی یاساكە و پێشكەشكردنی تێڕوانینیان".

دووپاتیشی دەكاتەوە كە ئەم یاسایە لە بەرژوەندی تەواوی عێراقیەكانە نەوەك لایەنێكی دیاریكراو. بۆیە پێشبینی دەكات لە وەرزەكانی داهاتووی یاسادانان یاساكە پەسەند بكرێت. دوێنێ‌ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر هەنادرەكردنی نەوتی هەرێم رێككەوتوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین