کتێبى (ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستان) بڵاوکرایەوە کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

یاسین تەها توێژەر و نووسەر، لە لێدوانێکی تایبەتدا، دەربارەی کتێبی (ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستان) بە نوچەنێتی رایگەیاند، "کتێبێکی وەسفییە، ئامادەکراوە و ساغ کراوەتەوە بۆ خستنە رووی ژیاننامەی نووسەرەکانی زانایانی کورد، لە دەستنووسخانەکانی عەرەبستانی سعودی".

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووی نیسان/2023) یاسین تەها توێژەر و نووسەر، لە بارەى ناوەڕۆکی کتێبی (ناودارانی کورد لە دەستنووسخانەکانی عەرەبساتن) بۆ نوچەنێت گوتی، "پێڕستێكی وەسفییە بۆ گرنگترین دەستنووسەكانی زانایانی كورد لە دەستنووسخانەكانی عەرەبستانی سعودی و ناوەڕۆكی دەستنوسەكان لەگەڵ ساغكردنەوە و خستنەڕووی ژیاننامەی نووسەرەكانیان،  ئەم دەستنووسانە لە بارودۆخی جیادا لە پارچەكانی كوردستانەوە كەوتونەتە حیجاز و شارەكانی مەككە و مەدینە، كە گرنگترین شوێنە پیرۆزەكانی ئیسلام لە خۆ دەگرن یان هی ئەو كوردانە بوون لەوێ گیرساونەتەوە. لە پێرستەكەدا شەرعزان و زمانەوانەكانی كورد بەگوێرەی ناوچەكان پۆلێن كراون چ كوردی عێراق یان رۆژهەڵات و باكوور یان رۆژئاوا و دیمەشق و وڵاتی مصر و بەشەكانی تری شام بن".

دەربارەى چۆنیەتى دۆزینەوەى ئەو دەستنووسانە گوتیشى، "ئەم دەستنووسانە بە رێگای تایبەت گەیشتوونەتە دەست ناوەندی كوردستانی زانكۆی سلێمانی بە شێوازی دیجیتاڵی و بەشی دەستنووسی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەركی چاپكردنی لە ئەستۆ گرتووە، قەبارەی كتێبەكە لە( 280) لاپەڕەیە و هاوپێچ لەگەڵ هەر پێڕست و ژیاننامەیەك وێنەیەك لە گرنگترین بەشی دەستنووسەكە هاوپێچە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین