ئاسەواری داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە لە هیرۆشیما خراپترە
نوچهنێت
رۆژنامەكە ئەمڕۆ دووشەممە سێی نیسانی 2023 پوختەی توێژینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە لەلایەن چەند شارەزاییەكی كیمیا ئامادەكراوە. لەسەرەتا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە لە شەشی ئابی 1945 ئەمریكا بۆمبێكی ئەتۆمی بەسەر شاری هیرۆشیما تەقاندەوە و لە ئەنجامدا 140هەزار كەس كوژران. بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دوای 12 تا 13 ساڵ دەركەوت رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن لە هیرۆشیما 660% بەرز بووەتەوە.
كەچی لە فەلوجە دوای پێنج ساڵ تا 10 ساڵ دەركەوت رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن 2200% بەرزبووەتەوە. بەگوێرەی توێژینەوەكە كە كریستۆفەر باسبای زانای بەناوبانگی كیمیا و پسپۆڕ لە ژەهرە ژینگەیەكان و هاوڕێیانی ئەنجامیان داوە، دوای بۆردومانەكانی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە تێكڕای تووشبوون بە شێرپەنجە بەرزبووەتەوە، بە تایبەتی شێرپەنجەی مێشك و خوێن و شێواوی جەستەیی كۆرپەلە و چەندان كێشەی تری تەندروستی كە دەریدەخات شوێنەواری هێرشەكە زۆر لەوەی هیرۆشیما زیاترە.
ئەمریكا و بەریتانیا لە بەهاری 2003 عێراقییان داگیركرد بە بیانووی ئەوەی عێراق چەكی كۆمەڵكوژی هەیە. 20 ساڵ داگیركردنی عێراق، ناوەندە ئەكادیمی و رۆژنامەوانی و سیاسییەكان دووپات لەسەر زیانەكان و هەڵەبوونی پرۆسەكە دەكرێت.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment